
بەگوێرەی زانیارییەک، کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، گفتوگۆکانی نێوان شاندی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرپرسانی پنتاگۆن لە ئەمریکا بۆ بەردەوامیی هاوکارییەکان بەردەوامن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکی کۆتایی لەو بارەیەوە نەدراوە.
بەپێی گوتەکانی ڕێبەر ئەحمەد، جێبەجێکردنی سیستەمی ئەسیکۆدا پەیوەستە بە پەسەندکردنی ئەو ڕێککەوتنە سەرەتاییەی کە لە ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی کراوە، کە پێویستە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە بڕیاری کۆتایی لێ بدرێت و ڕێکارە یاساییەکانی تەواو بکرێت.
وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوە کرد کە شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکومەتی فیدراڵ لەسەر چەند پێشنیازێکی هاوبەش ڕێککەوتوون. بڕیارە ئەم پێشنیازانە لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا بخرێنە ڕوو بۆ ئەوەی بڕیاری پێویستیان لەسەر بدرێت. حکومەتی هەرێمی کوردستان هیوادارە لە نزیکترین دەرفەتدا ئەم ڕێککەوتنانە تێبپەڕێندرێن و بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە بۆ ڕێکخستنی کاروباری ئابووری و گومرگی لەنێوان هەردوولادا.
هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتى پێشمەرگە تاوەکو30ـى ئەیلول بەردەوام دەبێت
وەزارەتی پێشمەرگە: یەکخستنی تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلوول کۆتایی دێت
فایەق زێدان و ئەمریکا چارەنووسی هاوپەیمانان و چەکی نایاسایی تاوتوێ دەکەن
سەباح نوعمان: 30 ئەیلوول دوواین وادەیە بۆ کشانەوەی هاوپەیمانان
