
هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتى پێشمەرگە تاوەکو 30ـى ئەیلول بەردەوام دەبێت و بڕیارە دوو مانگى دیکە هاوکارییەکە بۆ پێشمەرگەو ئەفسەرەکانى وەزارەت دابەش بکرێت.
سەرچاوەیەک لەوەزارەتى پێشمەرگە بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى حەوت کە بڕەکەى شەش ملیارو 478 ملیۆن دینار بوو لە هەفتەى ڕابردوو دابەشکراو بەسەر 79 هەزار پێشمەرگەو ئەفسەرو پلەدارو هەر یەکەو 82 هەزار دینارى وەرگرتووە.
ئەوەشى خستەڕوو، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان تاوەکو 30ـى ئەیلول بەردەوام دەبێت، واتا تاوەکو دوو مانگى دیکە هاوکارییە داراییەکان بەهەمان بڕە پارە دابەش دەکرێت بەسەر پێشمەرگەو ئەفسەراندا.
باسى لەوەشکرد، وەزارەتى پێشمەرگە داواى لە هاوپەیمانان کردووە هاوکارییە داراییى و لۆجستییەکان بۆ هێزەکانى پێشمەرگە بۆ ساڵانى داهاتوو بەردەوام بێت، چونکە ئەو هاوکارییە داراییەو لۆجستیانە هاوکاربوون بۆ ڕێکخستنەوەو یەکخستنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە.
بەگوێرەى زانیارییەکان، هاوکارییەکانى هاوپەیمانان بۆ هێزەکانى پێشمەرگە بۆ ساڵى 2026 بڕەکەى 61 ملیۆن دۆلار بووە.
وەزارەتى پێشمەرگە: هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی تەمموز دابەش دەکرێت
نێچیرڤان بارزانی: ململانێکان وادەخوازن ڕۆژێک زووتر هێزەکانی پێشمەرگە یەکبخرێنەوە
قەیس مەحمەداوی: ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە تەنیا پەیوەستە بە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
وەزارەتی پێشمەرگە: یەکخستنی تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلوول کۆتایی دێت
