عەلى زەیدى پێشوازیى لە خێزانى کوژراوانی ڕووداوەکەى دۆرە کرد

شۆڕش محەمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پێشوازی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە هەردوو خێزانی بەڕێوەبەرى پۆلیسى ئەمیندارێتیى بەغداد و ڕێپێدراوی پۆلیس، کە لە کاتی لابردنی زێدەڕۆییەکانی ناوچەی دۆرەی بەغداد کوژران
پێشوازی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە هەردوو خێزانی بەڕێوەبەرى پۆلیسى ئەمیندارێتیى بەغداد و ڕێپێدراوی پۆلیس، کە لە کاتی لابردنی زێدەڕۆییەکانی ناوچەی دۆرەی بەغداد کوژران

پووختەی هەواڵەکە:

  • عەلى زەیدى جەختیکردەوە لەسزادانی تاوانباران.
  • یاسا ڕێڕەوى خۆى دەگرێتەبەر و سزاى دادپەروەرانەى تاوانباران دەدرێت.

عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق پێشوازیى لە خێزانى عەمید هیشام محەممەد، بەڕێوەبەرى پۆلیسى ئەمیندارێتیى بەغداد و ڕێپێدراوی پۆلیس، خالید عەباس کرد کە لەکاتى بەجێهێنانى ئەرکى فەرمیى خۆیاندا لە ناوچەى دۆرە و لەکاتی لابردنى زێدەڕۆییەکانی گەڕەکێک کوژران.


ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق

  • چاودێریى تەواوى بۆ هەردوو خێزانەکە فەراهەم بکرێت و سەرجەم پێداویستییەکانیان دابین بکرێت.
  • سەرۆکوەزیرانى عێراق جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە یاسا ڕێڕەوى خۆى دەگرێتەبەر و سزاى دادپەروەرانەى تاوانباران دەدرێت.


نووسینگەى ڕۆژنامەوانیى سەرۆکوەزیران ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات، لە دیدارەکەدا سەرۆکوەزیرانى عێراق جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە یاسا ڕێڕەوى خۆى دەگرێتەبەر و سزاى دادپەروەرانەى تاوانباران دەدرێت.

لایەنە پەیوەندیدارەکانیشى ڕاسپارد، چاودێریى تەواوى بۆ هەردوو خێزانەکە فەراهەم بکەن و سەرجەم پێداویستییەکانیان دابین بکەن.


پووختەی ڕووداوەکەی ناوچەی دۆرەی بەغداد


رۆژى 27ـى ئەم مانگە و لەکاتی لادانی زیادەڕۆیی لە ناوچەی دۆرەى شارى بەغداد، کەسێک بە چەک ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بووەوە و ڕاستەوخۆ تەقەى لە تیمەکان کرد و لە ئەنجامدا بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەمیندارێتیی بەغداد کە پلەکەى عەمیدە لەگەڵ کارمەندێکی پۆلیس کە پلەکەى ڕێپێدراوی پۆلیسە،کوژران.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ  

بکوژی عەمیدەکەی بەغداد لە ماڵی ئەندامێکی داعش دەستگیرکراگ

لە بەغداد بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەمیندارێتی و کارمەندێک کوژران

زەیدی داوای کاراکردنی یاسای خەڵاتکردنی هەواڵدەرانی گەندەڵی دەکات

شۆڕش محەمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا