
کچێکى 21 ساڵ لە کاتى نەشتەرگەریدا نەخۆشخانەیەکى تایبەت لە شاری هەولێر گیانى لەدەستدا و وەزارەتى تەندروستیش بڕیاریدا نەخۆشخانەکە دابخات.
ئەو کچەى نەشتەرگەری بۆ کراوە ناوی "سارا"یە و کیسەیەک ئاو لەناوسکى هەبووە، کەسوکارەکەى بە کەناڵ8یان ڕاگەیاند، لەسەر سکاڵای ئەوان نەخۆشخانەکە داخراو لیژنەیەکیش لە دۆسیەکەى پێکهاتووە، داوا دەکەن لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە گیانلەدەستدانی کچەکەیان بکرێت.
وەزارەتى تەندروستى ڕاگەیێنراوێکى لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی تیمەکانی پشکنین بۆیان دەرکەوتووە کە پزیشکی نەشتەرگەرەکە هیچ ڕێگەپێدانێکی کارکردنی لەو نەخۆشخانەکەدا نەبووە و ناوی لە لیستی میلاکی ڕێگەپێدراوی وەزارەتدا تۆمارنەکراوە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، نەشتەرگەرییەکە بەشێوەی فریاکەوتن کراوە، لە کاتێکدا نەخۆشخانەکە هۆڵی چاودێریی چڕ و بەشی فریاکەوتنی نەبووە.
وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەڕای ئەوەی هۆڵەکانی نەشتەرگەری لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە لەلایەن وەزارەتەوە داخرابوون، ئیدارەی نەخۆشخانەکە و پزیشکانی نەشتەرگەری و سڕکردن بەشێوازی نایاسایی و بە دەرگای نافەرمیدا چوونەتە ژوورەوە و نەشتەرگەرییەکەیان کردووە.
وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت "نەخۆشخانەکە دادەخرێت و ئیدارەی نەخۆشخانە و ئەنجامدەرانی سەرپێچییەکە هەواڵەی دادگا دەکات".
تەندروستیی کەرخ ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی گیانلەدەستدانی هاونیشتمانییەکی کورد بڵاوکردەوە
تەندروستیی گەرمیان لەسەر گیانلەدەستدانی ژنێک پاش دەرزی لێدانی بەدواداچوون دەکات
هاوژین عوسمان: 40,000 دەرچووى بەشە پزیشکییەکانى هەرێمى کوردستان بێکارن
نەخۆشخانەی هیوا دەبێتە دیجیتاڵ و ئامێری ڕێگری لە هەڵوەرینی قژی خانمان دابین دەکات