ئەم هاوينە 30 هەزار کەس لە وڵاتانی ئەورووپا بەهۆی گەرماوە گيانيان لەدەستداوە
رۆزا حیسام 2 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- حکومەتی ئەڵمانيا: ئەم هاوينە 30 هەزار کەس لە وڵاتانی ئەورووپا بەهۆی گەرماوە گيانيان لە دەستداوە.
- ئەم هاوينە لە ئەڵمانيا 16 هەزار و 300 کەس بەهۆی گەرماوە گيانيان لەدەستداوە.
- زياتر لە 30 هەزار کەس لە وڵاتانی ئەورووپا گيانيان لەدەستداوە.
پەیمانگەی ڕۆبەرت کۆخ، کە ناوەندێکی فیدراڵی ئەڵمانیايە بۆ کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشی و لە چوارچێوەی وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەدا کاردەکات، ڕايگەياندووە لە 23ـی ئابەوە 500 کەس بەهۆی نەخۆشييەکانی پەيوەست بە گەرماوە گيانيان لەدەستداوە.
ئامارەکانى هەفتەى ڕابردووى پەیمانگاکە
- لە نێوان يەکی حوزەيران تاوەکو 23ـى ئاب، 15 هەزار و 800 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
- کۆی ئامارەکە تاوەکو ئێستا بووەتە 16 هەزار و 300 کەس.
- لە ئەڵمانیا زۆرترین ڕێژەی مردن بەهۆی گەرماوە لە ناو ئەو کەسانەدايە کە تەمەنيان لە سەروو 75 ساڵەوەيە.
- بە گوێرەی خەمڵاندنەکانی پەيمانگاکە، 9 هەزار و 600 کەس بە تەنيا لە ماوەی هەفتەيەکدا لە 22-28ـی حوزەيران گيانيان لەدەست داوە.
ئەوە لە کاتێکدایە، بە گوێرەی ڕاپۆرتە تەندروستييەکان، لە گەرمادا جەستەی مرۆڤ شەڕی مان و نەمان دەکات، گەرما زیانی گەورە بە لەش و ئەندامەکانی دەگەیێنێت و هۆکارێکە بۆ گیان لەدەستدان و دەبێتە هۆی جۆرێک لە جەڵتە کە بە جەڵتەی گەرما ناسراوە، چونکە فشاری دڵ زیاد دەکات و ئاو لە لەشدا نامێنێت.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
یەکێتيی ئەوروپا: رێژەی دیاریکراوی گازی زیانبەخشمان کەمکردووەتەوە
گۆڕانى کەشوهەوا ئاستى ڕووبارى دانوب 130 سانتیم دابەزاندووە
لە حوزەیران و تەممووزدا لە نەمسا 646 کەس بە گەرما گیانیان لەدەستداوە
رۆزا حیسام
2 کاتژمێر پێش ئێستا