ئێران: نەوتمان لە نێوان سنوورەکانی عوممان و پاکستانەوە هەناردە کردووە

سامیا حەسەن 57 خولەک پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • ئێران: نەوتمان لە نێوان سنوورەکانی عوممان و پاکستانەوە هەناردە کردووە.
  • پاک نەژاد: دوای جەنگی 12 ڕۆژە نزیکەی 80 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەمان زیاد کرد.

زانیارییەک لە زارى موحسین پاک نەژاد، وەزیری نەوتی ئێران، گەیشتووەتە کەناڵ8 و ناوبراو ڕایگەیاندووە، دوای جەنگی 12 ڕۆژە، وڵاتەکەی چووەتە قۆناغێکی تایبەتەوە و بڕیاریانداوە ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت بۆ داهاتی ڕۆژانەی نەوتیان زیاد بکەن، بەڵام توانیویانە تەنیا 70 بۆ 80 هەزار بەرمیل لەو بڕە زیاد بکەن.


کاریگەرییەکانی گەمارۆ و جەنگ لەسەر هەناردەی نەوتی ئێران

  • پاک نەژاد: دوای زیادکردن و توندکردنەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەریان دەستیان بە هەناردەی نەوتەکەیان لە ڕێگەی هێڵی نێوان رەئسل حەد لە ڕۆژهەڵاتی عوممان و بەندەری غوادەری لە باشووری ڕۆژئاوای پاکستان کردووە.
  • رەئسل حەد و بەندەری غوادەر هێڵێكی دەریایی و ستراتیژی گرنگە کە ڕۆژهەڵاتی عوممان بە باشووری ڕۆژئاوای پاکستان دەبەستێتەوە.
  • دوای گرژییە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئێران لە گەرووی هوورمز و توندکردنەوەی گەمارۆ دەریاییەکان لە لایەن ئەمریکاوە هێڵی نێوان رەئیسل حەد و بەندەری غوادەر وەک ناوچەیەکی ئارام بۆ تیپەربونی نەوت و کاڵاکانی ئێران و وڵاتانی دیکە بەکارهێنراوە.
  • پێشتریش وەزارەتی وزەی ئێران ڕایگەیاندبوو، بەرهەمی ڕۆژانەی نەوتیان دەگاتە سێ ملیۆن بەرمیل و لەو ژمارەیە زیاتر لە ملیۆن و نیوێکی هەناردە دەکەن.

دوای چڕبوونەوەی سزاکان، ئێران بە مەبەستی دەربازبوون لە گەمارۆکان و ڕازیکردنی کڕیارانی نەوت بۆ قبوڵ کردنی مەترسیی سزاکان و هەروەها بۆ کێبڕکێ لەگەڵ نەوتی رووسیا، بە داشکاندنی زۆرەوە نەوتی بۆ چین و کڕیارانی دیکەی دابین دەکرد، چین گەورەترین کڕیاری نەوتی ئێرانە و وڵاتانی مالیزیا، ڤەنزوێلا، هیندستان، ئەفغانستان و چەند وڵاتێکی دیکە لە کڕیارە سەرەکییەکانی نەوتی ئێرانن.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

ئێران پێش گەمارۆ ئابوورییەکان ڕۆژانە شەش ملیۆن بەرمیل نەوتى بەرهەم دەهێنا

بلومبێرگ: 63 ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێران لە دەریادا گیریخواردووە

گەنجینەى ئەمریکا: ئێران دەتوانێت 60 ڕۆژ نەوت بەرهەمبهێنێت و بفرۆشێت

سامیا حەسەن

57 خولەک پێش ئێستا