
جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن (کەجەکە)، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئاژانسی فورات نیوز دەڵێت، لەگەڵ ئەوەی یاسای پڕۆسەکە ئاماژە بە داماڵینی چەک دەکات، بەڵام ئەوان وەک دەستپپێکی قۆناغی ئاشتی تەماشایان کردووە.
بایک لەبارەی پڕۆسەکەوە دەڵێت، پڕۆسەکە لە قۆناغی گفتوگۆوە چووەتە قۆناغی کردەیی و جێبەجێکردن و لەم قۆناغەشدا، دەبێت ئۆجەلان بە شێوازێکی چالاک ڕۆڵ بگێڕێت.
بایک ڕەخنەی لە بێبەشکردنی کادرانی سەرکردایەتیی پەکەکە لە سوودمەندبوون لە یاساکە گرت و گوتی، ئەم بێبەشکردنە کێشەیەکەی جددییە و پێویستە چارەسەر بکرێت. ئەگەر دەسەڵات جدییە لە پڕۆسەکەدا، پێویستە دۆخی ئۆجەلان و سەرکردایەتیی پەکەکە ڕوون ببێتەوە.
لە بارەی چارەسەری کێشەی کورد لە تورکیاش، بایک باس لەوە دەکات، پێویستە بە یاسا بوونی کورد لە نێو سیستمی دادوەریدا جێگیر بکرێت. ئەگەر ئەمە نەبێت، پرسی کورد چارەسەر نابێت و ئاشتییەکی ڕاستەقینەش نایەتە دی. ئەو کاتە گرژی و شەڕیش بەردەوام دەبن.
جەمیل بایک: کشانەوەی هەسەدە لە ڕەققە هەڵە نەبوو و ئێستاش بەرگری لە برایەتیی گەلان دەکەین
جەمیل بایک: ئاکپارتی و مەهەپە یەک هەنگاویان نەناوە
جەمیل بایک: پێویستە بە تەواوی گۆشەگیری لەسەر ئۆجەلان هەڵبگیرێت