قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ناوەڕۆکی ئەو ڕێککەوتنەی ئاشکرا کرد کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لەنێوان ناوەندی داهێنانی (DIFC)ی دوبەی و دامەزراوەی فاوندەیشن بۆ کاروبارى هاوبەش واژۆکرا.
لە لایەکی دیکەوە، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، ئەم ڕێککەوتنە دەبێتە دەرفەتێک بۆ توانای گەنجەکانمان تاوەکو زیاتر پەرە بەکارەکانیان بدەن و زەمینەی گەشەپێدانی کۆمپانیا داهێنەرەکان زیاتر دەبێت.
ڕێککەوتنی نێوان ناوەندی داهێنانی (DIFC)ی دوبەی و دامەزراوەی فاوندەیشن بۆ کاروباری هاوبەش، هەنگاوێکی ئابووری و داهێنەرانەیە بۆ بەستنەوەی کارسازان و داهێنەرانی هەرێمی کوردستان بە بازاڕی دوبەی، کە ڕێگە بە تاقیکردنەوەی بەرهەمە دوولایەنەکان دەدات و هاوکاریی وەبەرهێنەرانی ئیماراتی بۆ کۆمپانیا نوێیەکان دەستەبەر دەکات.
بە سەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی رێککەوتنی نێوان ناوەندی داهێنانی دوبەی و دامەزراوەی فاوندەیشن واژۆ کرا
قوباد تاڵەبانی بۆ بۆردی وەبەرهێنان: پێویستە ئاسانکاریی تەواو پێشکەشی وەبەرهێنەران بکرێت
قوباد تاڵەبانی لە کەلار: ناوەندی ئاران دەرفەتێکی گەورەیە بۆ گەشەپێدانی بەهرەی گەنجانی گەرمیان