شەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانی دەستپێدەکات

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا
  • ئامادەکارییەکان کۆتاییان هاتووە
  • بە دروشمی "شکۆی مرۆڤ" بەڕێوەدەچێت
  • نۆ بۆ 15ی ئەیلوول بەردەوام دەبێت
  • لە تەلاری هونەر دەستپێک و کۆتاییەکەی دەبێت
  • پانێڵەکان لە 10ی بەیانییەوە دەستپێدەکەن
  • فیلمەکان لە سیتی سینەما نمایش دەکرێن
  • بەنزیکەی 250 میوان بەشدارن
  • کێبڕکێی تایبەت بە پۆستەری شکۆی مرۆڤ ڕێکدەخرێت

دەستپێک و کۆتایی فێستیڤاڵەکە نۆ و 15ی ئەیلوول، کاتژمێر شەش و نیوی ئێوارە دەبێت، لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی خولی شەشەمدا، بڕیارە:

  • چوار پانێڵ، ماستەر کڵاس و گفتوگۆیەک ڕێکدەخرێن
  • گەشت بۆ میوانەکان ڕێکدەخرێت
  • هەل بۆ بەرهەمهێنانی فیلم لەگەڵ بەرهەمهێنەرە بیانییەکان دەڕەخسێنرێت
  • براوەی کێبڕکێی پۆستەری شکۆی مرۆڤ ئاشکرا دەکرێت

دەستپێکی فێستیڤاڵەکە هاوتایە لەگەڵ 42ـەمین ساڵیادی کۆچی دوایی یەڵماز گیونەی گەورە دەرهێنەری کورد


ئامارەکانی فێستیڤاڵ:

  • زیاتر لە 650 فیلم پێشکەش کراون
  • 31 وڵات فیلمیان پێشکەش کردووە
  • 22 وڵات فیلمەکانیان وەرگیراون
  • لیژنەی هەڵبژاردن 108 فیلمیان هەڵبژاردووە بۆ تێکڕای بەشەکانی فێستیڤاڵ
  • زۆربەی فیلمەکان کێبڕکێی بردنەوەی خەڵات دەکەن

پشتیوانیی خۆمان بۆ هاوار فیلم ڕادەگەیەنین بۆ چەسپاندنی ڕێکەوتی نۆی ئەیلوول وەکو ڕۆژی سینەمای کوردی

هەڵگورد ساڵح - بەڕێوەبەری هونەریی فێستیڤاڵ

بەگوێرەی ڕێککەوتن، بڕیارە ژمارەیەک لە میدیا بیانییەکان، ڕۆڵیان هەبێت لە ڕووماڵکردنی چالاکییەکان و ئامانج لێی ناساندنی زیاتری فێستیڤاڵەکەیە لە ئاستی نێودەوڵەتییدا، بە ئامانجی کۆکردنەوەی بەشداربووی زیاتر لە ساڵانی داهاتوودا:

  • ڕۆژنامەنووسانی بیانی بانگهێشت کراون
  • بەرهەمهێنەرە نێودەوڵەتییەکان ئامادە دەبن
  • بازرگان و وەبەرهێنەرە بیانییەکان بەشدار دەبن
  • شەش بەرپرسی فێستیڤاڵە گەورەکانی ئەورووپا ئامادە دەبن

بودجەی فێستیڤاڵەکە زۆر نییە و لە خوار 500 ملیۆن دینارەوەیە، کەمترین بودجەی فێستیڤاڵە، فێستیڤاڵەکانی دیکە بەنزیکەی 750 ملیۆن بۆ 800 ملیۆن دیناریان بۆ خەرج دەکرێت.

فوئاد جەلال – بەڕێوەبەری فێستیڤاڵ

ئەو مەرجانەی فیلمەکانیان لەسەر وەرگیراوە:

  • پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی
  • دروستنەکردنی کاریگەریی نەرێنیی لەسەر پەروەردە
حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا