
نزار ئامێدى، سەرۆککۆمارى عێراق لە کۆشکى سەلام لە شارى بەغداد پێشوازیى لە فەریق ڕوکن، عومەر ساڵح، فەرماندەى هێزەکانى حەفتا کرد.
نووسینگەى ڕۆژنامەوانیى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە، لە کۆبوونەوەى سەرۆککۆمار و فەرماندەى هێزەکانى حەفتا باس لە چەند بابەتێک و پەرەسەندنە ئەمنییەکانى عێراق کراوە.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆککۆمار جەختى لەسەر گرنگیی بەردەوامبوون لە هەماهەنگیى نێوان پێکهاتە و هێزە جیاوازەکان کردووەتەوە بە جۆرێک برەو بە پاراستنى هاوڵاتییان بدات و سەقامگیریى بەدى بهێنێت.
سەرۆککۆمار جەختى لەسەر پێویستیى برەودان بە توانای هێزەکانى پێشمەرگە و بەرزکردنەوەى ئاستى ئامادەییان کردووەتەوە و ستایشى ڕۆڵى هێزەکانى حەفتاى کردووە لە بەرجەستەکردنى ئەرکە نیشتمانییەکانیدا.
لە کۆبوونەوەکەدا فەریق ڕوکن، عومەر ساڵح گرنگترین ئەرکەکانى هێزەکانى حەفتاى بۆ سەرۆککۆمار خستەڕوو هەروەها جەختى لەسەر بەردەوامبوونى کارکردن و هەماهەنگى نێوان هێزەکان کردەوە بەو جۆرەى کە خزمەت بە ئاسایش و سەقامگیریى دەکات.
نزار ئامێدی: پێشمەرگە هێزێکی دەستوورییە و هاوشێوەی سوپای عێراقە
قاسم ئەعرەجی: چەکی پێشمەرگە دەستوورییە و پەکەکە ناشەرعییە
سەرۆککۆمارى عێراق پێشوازیى لەخانەوادەی ئەو عەمیدە کرد لەکاتی لابردنى زیادەڕۆیى کوژرا