
دەستەی دەستپاکی عێراق تۆڕێکی ساختەکاریی لە مامەڵەکانی موڵکداریدا لە شارەوانی ناسڕییە ئاشکرا کردووە و لە ئەنجامدا بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانییەکە و چەند فەرمانبەرێک بە فەرمانی دادوەر و بەپێی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون.
هەر یەکێک لەو موڵکانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، بەهاکەی بە 100 ملیۆن دینار دەخەمڵێنرێت.
دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو فەرمانبەر و بەرپرسانەی دەستگیرکراون، جگە لەم دۆسیەیە چەندین دۆسیەی دیکەی گەندەڵییان لەسەرە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت. هەروەها بە فەرمانی فەرمی بڕیاردراوە سەرجەم مامەڵەی ئەو 104 موڵکە بوەستێنرێت تاوەکو کۆتاییهاتنی ڕێکارە یاساییەکان و یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکە لە دادگا.
پاش بەدواداچوونی وردی تیمەکانی دەستەی دەستپاکی بۆ مامەڵەکان، دەرکەوتووە کە پێشێلکاریی ڕێنماییەکان و ساختەکاریی ڕێکخراو لە مامەڵەی تەرخانکردنی خانووبەرەدا کراوە. ئەم هەڵمەتەی دەستپاکی دوای کۆکردنەوەی بەڵگەی پێویست هاتووە لەسەر کەمتەرخەمیی بەڕێوەبەری پێشوو و فەرمانبەرەکان، کە بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە دارایی گشتی و بەهەدەردانی ملیاران دینار لەو شارەدا.
دەستەی دەستپاکی تۆڕێکی ساختەکاریی وەرگرتنی پێشینەی بانکی لەبابل دەستگیرکرد
دەستەی دەستپاکی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی بەنزینی کەرکووک دەکات
دەستەی دەستپاکی 34 تۆمەتباری لە ئەنبار و تۆڕێکی گەورەی لە زیقار ئاشکرا کرد