
زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8 دەریدەخات کە هەڵمەتی دژە گەندەڵی گەیشتووەتە قۆناغێکی هەستیار، بەجۆرێک لە پارێزگاکانی ئەنبار و زیقار دەیان بەرپرس و فەرمانبەر ڕووبەڕووی دادگا کراونەتەوە، دوای ئەوەی تۆڕە فراوانەکانی ساختەکاریی زەوی و بەهەدەردانی سامانی گشتی ئاشکرا بوون.
عەبدولباقی عەمری، سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە زیقار، ئاشکرای کردووە کە تۆڕێکی فراوانی گەندەڵی لە شارەوانی ناسڕییە دۆزراوەتەوە. تاوەکو ئێستا 15 کەس دەستگیرکراون و گومان دەکرێت لە دابەشکردنی 40 هەزار پارچە زەویدا ژمارەی وەهمی و گەندەڵی گەورە هەبێت. ئەم پێشهاتانە هاوکاتن لەگەڵ گەڕانەوەی 19 ملیار دینار بۆ گەنجینەی هێڵە ئاسمانییەکانی عێراق و دەستبەسەرداگرتنی 4 ملیۆن دۆلاری قاچاخ لە بازگەیەکی نێوان سەڵاحەدین و دیالە، کە نیشانەی چڕبوونەوەی هەوڵەکانی دەوڵەتە بۆ کۆنترۆڵکردنی دارایی و بنبڕکردنی گەندەڵی.
دەستەی دەستپاکیی عێراق: لە مانگی تەمموزدا 75 کەس دەستگیرکراون
دەستەی دەستپاکی عێراق: فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 27 پلەتایبەت دەرچووە
کۆی پارە دەستبەسەرداگیراوەکانی عەدنان جومەیلی گەیشتە 127 ملیار دینار و 8 کیلۆگرام زێڕ
دادگا: فێڵبازان دۆسییەى عەدنان جومەیلی بۆ سەرانەوەرگرتن لە بازرگانان دەقۆزنەوە