
دەستەی دەستپاکیی عێراق دەڵێت، لە مانگی تەمموزدا لە 16 پارێزگای جیاوازی وڵاتەکە 193 چالاکی و ئۆپراسیۆنی ئەنجامداوە. لە ئەنجامی 39 ئۆپراسیۆنی دەستگیرکردندا، توانراوە 75 کەس دەستگیربکرێن و دەستبەسەر 154 بەڵگەنامەدا بگیڕێت.
ئەم ئامارەی دەستەی دەستپاکی لەکاتێکدایە لە کۆتایی مانگی ئایارەوە بەسەرۆکایەتیی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەستیپێکردووە. لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا دەیان کەسی بەرپرس دەستگیرکراون و کەسانی پلەباڵای وەک وەزیری پێشووی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق، فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە.
دەستەی دەستپاکیی عێراق لە مانگی تەمموزدا ئاماری کار و چالاکییەکانی خۆی بڵاوکردەوە، کە تێیدا لە 16 پارێزگا 193 چالاکی بەڕێوەچوون و دەستبەسەر 154 بەڵگەنامەدا گیراوە. لە کۆی 39 ئۆپراسیۆنی دەستگیرکردندا، 75 کەس دەستگیرکراون کە زۆرترینیان لە بابل بووە بە دەستگیرکردنی 23 کەس لە نۆ ئۆپراسیۆندا، گەرچی ئاماژە بە هۆکار و تۆمەتەکانیان نەکراوە، بەڵام ئەم کارانەی دەستەی دەستپاکی هاوکاتن لەگەڵ ئەو هەڵمەتەی لە کۆتایی مانگی ئایارەوە لەلایەن عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی ڕاگەیەندراوە، کە تاوەکو ئێستا دەیان بەرپرس دەستگیرکراون و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ وەزیری پێشووی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەرچووە.
دەستەی دەستپاکی: شەش فەرمانبەر لە نەینەوا بە تۆمەتی دزینی داهاتی دەوڵەت دەستگیر کران
دەستەی دەستپاکی عێراق: دزینی کەرەستەی کارەباییمان بە بڕی زیاد لە 2 ملیار دینار لە دیالە ئاشکرا کرد
دەستەی دەستپاکی عێراق: فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 27 پلەتایبەت دەرچووە
دەستەی دەستپاکی عێراق خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆمى راگرت