دەستەی دەستپاکی عێراق خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆمى راگرت
زیاد جەنابی سەرۆکی لیژنەی دەسپاکی و ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: هەوڵەکانی لیژنەکەیان سەرکەوتوو بوون لە راگرتنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم.
سەرۆکی لیژنەی دەسپاکی دەشڵێت: " بڕی ئەو قەرزەی لە ئەستۆی کۆڕەک تیلیکۆمە یەک ملیار و 300 ملیۆن دۆلارە کە دەبێت بیداتەوە بە حکومەتی عێراقی".
زیاد جەنابی ستایشی رۆڵی محەمەد شیاع سودانیشی کردووە بۆ هەوڵەکانی و پاڵپشتیکردنی لیژنەکانی لێکۆڵینەوە کە داوای کردووە پەلە بکرێت لە یەکلاکردنەوەی دۆسییەی کۆمپانیای کۆڕەک.
پێشتر لە 1ی تشرینی دووەمی 2023، دەستەی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی عێراقی بە نووسراوێک هەردوو کۆمپانیای ئەسیر و ئاسیاسێڵى ئاگادار کردبوو پەیوەندییەکان لە نێوان هەردوو کۆمپانیای ناوبراو و کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم رابگرن تا ئەو بڕە پارانەی کە قەرزن لەسەر کۆمپانیاکەیان دەدرێتەوە.
31/01/2025