
دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕێگری لە فرۆشتنی دوو موڵک لە زیادکردنی ئاشکرادا لە شاری ئەنبار کردووە، بەهۆی ئەوەی سەرپێچی لە خەمڵاندنی نرخەکانیاندا کرابوو و هەوڵی هەرزانفرۆشکردنیان درابوو تاوەکو ڕێگری لە بەهەدەرچوونی سەرمایەی گشتی بکرێت.
دەستەی دەستپاکی سەرپێچی لە خەمڵاندنی نرخی دوو موڵک لە ئەنبار ئاشکرا کرد.
لە بەرامبەر ئەو ڕووداوەدا، دادوەری لێکۆڵینەوە وتەی لە نوێنەرانی یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی موڵک، تۆماری خانووبەرە، شارەوانیی ڕومادی و دەستەی گشتیی باجەکان لە ئەنبار وەرگرتووە و ڕێکار و لێکۆڵینەوەی زیاتریش لەسەر کەیسەکە بەردەوامە.
دەستەی دەستپاکیی عێراق بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ ڕێگری لە گەندەڵی و پاراستنی سەرمایەی دەوڵەت، لەم چوارچێوەیەدا لە پارێزگای ئەنبار دەستی بەسەر پرۆسەیەکی فرۆشتنی زەویدا گرت کە ویستراوبوو دوو موڵک بە ڕووبەری 186 دۆنم بە نرخێکی کەمتر لە بەهای ڕاستەقینەی خۆیان لە زیادکردنی ئاشکرادا بفڕۆشرێن. ئەم هەنگاوەی دەستەکە ڕێگری لە بەهەدەرچوونی چوار ملیار و 650 ملیۆن دیناری موڵکی گشتی کرد، هاوکات ئامێرە دادوەرییەکان پێداچوونەوەیان بۆ دۆسیەکە دەستپێکردووە و لێکۆڵینەوە لەگەڵ نوێنەرانی یاسایی بەڕێوەبەرایەتییەکانی موڵک، تۆماری خانووبەرە، شارەوانیی ڕومادی و دەستەی گشتیی باجەکانی ئەنبار دەکەن تاوەکو هۆکاری سەرپێچییەکان دەستنیشان بکەن.
دەستەی دەستپاکیی عێراق تۆڕێکی گەورەی ساختەکاری لە ناسڕییە ئاشکراکرد
دەستەى دەستپاکی ڕێگری لە بەهەدەردانی 34 ملیار دینارى لە ئەنبار کرد
دەستەی دەستپاکی تۆڕێکی ساختەکاریی وەرگرتنی پێشینەی بانکی لەبابل دەستگیرکرد
دەستپاکی عێراق: سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر بریکاری پێشووتری وەزارەتی ڕۆشنبیریدا سەپێندرا

