دەستپاکی عێراق: سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر بریکاری پێشووتری وەزارەتی ڕۆشنبیریدا سەپێندرا
پووختەى هەواڵەکە
- دەستەی دەستپاکیی عێراق: سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر بریکارێکی کوردی پێشووتری وەزارەتی ڕۆشنبیریدا سەپاند.
- بڕیارەکە لە ئەنجامی ئەو پێشێلکارییانەیە کە لە گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیایەکی دانیمارکی کردبووى.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ـى ئابى 2026، دەستەی دەستپاکیی عێراق، ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردەوە، تیایدا ئاماژەى بەوەکردووە، بە بێ ئامادەبوونی خۆی، دادگای کەرخ سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ بریکاری پێشووتری وەزارەتی ڕۆشنبیری عێراق دەرکردووە، دەستەکە دەشڵێت، ئەم بڕیارە لە ئەنجامی ئەو پێشێلکارییانەیە کە لە گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیایەکی دانیمارکی بۆ نمایشکردنی شوێنەواری گەنجینەی نەمرود لە مۆزەخانەکانی ئەوروپا کردبووی.
تۆمەتبارەکە کێیە؟
- تۆمەتبار کە ناوی سەربەست عومەر حەسەنە هەڵهاتووە.
- گرێبەست و پێشێلکارییەکان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2014.
- هەڵهاتوو بە گوێرەی ئەحکامەکانی ماددەی 340 لە یاسای سزادانی ژمارە 111ـی ساڵی 1969، سزادراوە.
لە عێراق لە بەرەبەیانى 28ـى حوزەیران، هەڵمەتێک بەناوى هەڵمەتى بەرەبەیان بۆ دەستگیرکردنى گەندەڵکاران دەستیپێکرد، هەڵمەتەکە تاوەکو ئێستا بەردەوامە و بەهۆیەوە بەشێک لە پارە دزراوەکان گەڕێنراونەتەوە گەنجینەى گشتی.
ڕۆژى یەکشەممە، 14ـى ئابى 2026، سەرۆکایەتیى داوکارى گشتی، لە ئەنجوومەنى دادوەریى عێراق، نووسراوێکى ئاڕاستەى دادگاى لێکۆڵینەوەى کەرخ کرد و داوایکرد، بەدواداچوون بۆ دیارنەمانى 140 ملیار دۆلار بکرێت.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
https://channel8.com/kurdish/news/219379
https://channel8.com/kurdish/news/226305
1 کاتژمێر پێش ئێستا