
لە دوای دەستپێکردنەوەی شەڕی ناوخۆی یەمەن و هێرشی حووسییەکان بۆ سەر هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکە، زیاتر لە دوو هەزار هاوڵاتی لە یەمەنەوە ڕۆشتوونەتە وڵاتی جیبۆتی.
نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاگەیێنراوێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، نوسیوویانە، زیاتر لە دوو هەزار کەس لە گرژییەکانی یەمەن ڕایانکردووە و گەشتوونەتە کەناراوەکانی وڵاتی جیبۆتی.
بە دەیان هەزار کەسیش لە ڕێگەی گەشتی ئاسمانییەوە لەدوای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی حووسییەکان و گرتنی کەناراوەکانی دەریای سوور و گەرووی بابولمەندەب وڵاتەکەیان بەجێهێشت.
جیبۆتی دەکەوێت بەرامبەر یەمەن لە ئەوبەری گەرووی بابولمەندەب، ئەو گەرووەی کە یەکێکە لە ڕێڕەوە سەرەکییەکانی هاتوچۆی کەشتیوانی لە جیهاندا.
نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، بەلایەنی کەم 76 هەزار کەس لە دوای مانگی تەمموز لە یەمەن ئاوارەبوون، بەڵام ئەم ژمارەیەک لە هەفتەی ڕابردوو و لەگەڵ چڕ بوونەوەی هێرشەکان چەندین هێندە زیاد بوون.
ڕاپۆرتێک: حوسییەکان ژیریی دەستکردیان بۆ هەڵدان و ڕێنوێنیکردنی مووشەک بەکارهێناوە
پێشڕەویی حووسییەکان لە دەریای سوور هاوکێشەی شەڕ دەگۆڕێت
هاتوچۆی کەشتیوانی لە گەرووی بابولمەندەب گەیشتووەتە نزمترین ئاست

