
ماڵپەڕەکانی 'لوجستیک میدڵ ئیست' و 'تانکەر ماپ' کە چاودێریی جموجوڵی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان دەکەن، ڕایانگەیاندووە دوای دەستبەسەرداگرتنی دوورگە کەناراوییەکان لەلایەن حووسییەکانەوە، هاتوچۆی کەشتیوانی لە گەرووی بابولمەندەب بەشێوەیەکی بەرچاو بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە.
دوابەدوای داخستنی پێشووتری گەرووی هوورمز، هاتوچۆی کەشتیوانی و نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی بابولمەندەب بە ڕێژەی 18% زیادی کردبوو، بەو پێیەی کەشتییەکان ئەم ڕێگەیەیان بۆ قەرەبووکردنەوە و پڕکردنەوەی کەموکوڕیی سووتەمەنی بەکاردەهێنا، بەڵام بەهۆی پەرەسەندنی ململانێکانی نێوان حووسییەکان و هێزەکانی حکوومەت، ئاستی تێپەڕینی کەشتییە بازرگانییەکان گەیشتە کەمترین ئاستی چەند مانگی ڕابردوو.
پەرەسەندنی گرژییەکان لە پارێزگا کەناراوییەکانی یەمەن لە کاتێکدایە کە ئاژانسەکان کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی دوورگە ستراتیجییەکان و گەرووی بابولمەندەبیان لەلایەن حووسییەکانەوە ڕاگەیاندووە، ئەم گۆڕانکارییە سەربازییەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر تێکچوونی هێڵی کەشتیوانیی نێودەوڵەتی و کەمبوونەوەی بەرچاوی گواستنەوەی دەریایی لەم دەروازە گرنگەی جیهاندا دروستکردووە.
حوسییەکان لە بزووتنەوەیەکی مەزهەبییەوە بۆ دەسەڵاتداری سەرەکیی یەمەن
مەترسی و کاریگەرییەکانی داخستنی گەرووی بابولمەندەب لەسەر ئابووریی جیهان
ترەمپ داوایەکى شازادەى سعودیە بۆ هێرشکردنە سەر حوسییەکان ڕەتدەکاتەوە
حوسییەکان کۆنتڕۆڵکردنى دوورگەیەکى گەرووى بابولمەندەبیان ڕاگەیاند

