ترەمپ داوایەکى شازادەى سعودیە بۆ هێرشکردنە سەر حوسییەکان ڕەتدەکاتەوە
رێبوار حەمەوەیس 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- ترەمپ داوایەکى شازادەى سعودیە بۆ هێرشکردنە سەر حوسییەکان ڕەتدەکاتەوە.
- ئەکسیۆس: محەممەد بن سەلمان دووجار پەیوەندى بە ترەمپەوە کردووە.
- ئەکسیۆس: ئەمریکا ئامادەنییە بەرەیەکى نوێى جەنگ لە ناوچەکەدا بکاتەوە.
پێگەى ئەکسیۆس، لەزارى دوو بەرپرسى ئەمریکییەوە بڵاویکردووەتەوە، محەممەد بن سەلمان، شازادەى جێنشینى سعودیە، ئێوارەى ڕۆژى پێنجشەممە، دووجار پەیوەندى بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکاوە کردووە و داواى لێکردووە هێرشى ئاسمانى بکاتە سەر حوسییەکان، بەڵام دۆناڵد ترەمپ داواکارییەکەى ڕەتکردووەتەوە.
ڕاى بەرپرسانى ئەمریکا و کۆشکى سپى
- بەرپرسانى ئەمریکا ئاماژەیان بەوەکردووە، ئیدارەى کۆشکى سپى لەم کاتەدا ئامادەنییە، ڕێکارى سەربازیی ڕاستەوخۆ دژى حوسییەکان بگرێتەبەر.
- پێگەى ئەکسیۆس: ئەمریکا هەست بە نیگەرانى دەکات لە بەرامبەر ئاڵۆزبوونى ململانێکان لە یەمەن، بە چڕى کار بۆ پشتیوانیکردنى سعودیە دەکات، لە هەمانکاتیشدا هەوڵدەدات دووربکەوێتەوە لە دەستتێوەردانى سەربازیی ڕاستەوخۆ.
- پێگەى ئەکسیۆس: ئەدمیراڵ براد کوپەر، فەرماندەى فەرماندەیی ناوەندیى هێزەکانى ئەمریکا، ئیوارەى ڕۆژى پێنجشەممە سەردانى سعودیەی کردووە بۆ گفتوگۆ و هەماهەنگیى بەپەلە.
- لە ڕاپۆرتەکەى ئەکسیۆسدا هاتووە، بەرپرسانى سەربازى و ئەمنیى ئەمریکا، هاوتا سعودییەکانیان لە چەند هەفتەى ڕابردوودا ئاگادارکردووەتەوە، ترەمپ لەگەڵ ئەوەدایە هێزەکانى ئەمریکا زیاتر بایەخ بە ئێران و گەرووى هوورمز بدەن و خۆیان بەدووربگرن لە کردنەوەى بەرەیەکى نوێى سەربازى.
ئەوە لە کاتێکدایە، سعودیە لە مانگى تەمموزەوە کار بۆ دروستکردنى هاوپەیمانێتییەکى نێودەوڵەتى دەکات بۆ پاراستنى ئاسایشى دەریاوانى لە دەریاى سوور لە هێرشى حوسییەکان، بە تایبەت کە ئاڵۆزییەکان لە یەمەن لە پەرەسەندنى بەردەوامدان.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
رێبوار حەمەوەیس
1 کاتژمێر پێش ئێستا