حوسییەکان کۆنتڕۆڵکردنى دوورگەیەکى گەرووى بابولمەندەبیان ڕاگەیاند
ئارام یوسف 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەى هەواڵەکە
- حوسییەکان کۆنتڕۆڵکردنى دوورگەیەکى گەرووى بابولمەندەبیان ڕاگەیاند
- حوسییەکان دوورگەی ستراتیژیی میونیان لە ناوەڕاستی گەرووەکە کۆنتڕۆڵ کرد.
دوورگەی میون بە دوورگەی برێم ناسراوە، پێگەیەکی جوگرافی ستراتیژیی هەیە و بە کلیلی کۆنتڕۆڵکردنی جوڵەی بازرگانی و سەربازی لە نێوان دەریای سوور، کەنداوی عەدەن و زەریای هیندی دادەنرێت.
گەرووى بابولمەندەب
- ئەو دوورگەیە گەرووی بابولمەندەب بۆ دوو کەناڵ دابەش دەکات، بەشی ڕۆژهەڵاتی بە دەروازەی ئەسکەندەر و بەشی ڕۆژئاوا بە وردبینی ڕێڕەوەکە ناسراوە، کە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی جوڵەی کەشتییەکان دەکات.
- لە بارەى دوایین پەرەسەندنە مەیدانییەکان، ئاژانسەکانى هەواڵ بڵاویانکردەوە، هێزەکانى حکومەتى یەمەن و حوسییەکان لە دەوروبەرى بەڕێوەبەرایەتیی مەزاریقى سەر بە پارێزگاى جەوف ڕووبەڕووى یەکدى بوونەتەوە.
- بە گوتەى سەرچاوەکان، هێزەکانى حکومەت ناوچەى بورج خەیت-یان کۆنتڕۆڵکردووە و لە پێشڕەویدان بەرەو مەزاریق.
- لەلایەکى دیکەشەوە، کۆنترۆڵکردنى شارى مەخا لەلایەن حوسییەکانەوە کە شارێکى ستراتیژى نزیک گەرووى بابولمەندەبە، ئاسایشى دەریاوانى لە گەرووەکەدا کەوتووەتە مەترسییەوە، بەو پێیەى دواى ئاڵۆزییەکانى گەرووى هوورمز، گرنگى بابولمەندەب بۆ هاتوچۆی دەریایی زیادیکردووە.
ماوەى هەفتەیەکە شەڕ و پێکدادانى توند لە نێوان هێزەکانى حکومەت و چەکدارانى حوسى لە چەند بەرەیەکەوە لە یەمەن دەستیپێکردووە، حوسییەکان سعودیە تۆمەتبار دەکەن بە بۆردوومانکردنى پێگەکانیان و گرتووخانەى شارى جەوف، هاوپەیمانیی پاڵپشتیی شەرعییەت لە یەمەن ڕایگەیاندووە، بەهۆى هێرشى حوسییەکانەوە بۆ دامەزراوە مرۆیی و ئابوورییەکان لە چەند شارێکى سعودیە 73 کەس برینداربوون، هاوپەیمانێتییەکە، هێرشەکانى بە پەرەسەندنێکى مەترسیدار ناوبردووە.
زانیارى زیاتر بۆ تۆ
شەڕى نێوان هێزەکانى حکومەت و حوسییەکان لە یەمەن بەردەوامە
ترەمپ داوایەکى شازادەى سعودیە بۆ هێرشکردنە سەر حوسییەکان ڕەتدەکاتەوە
ئارام یوسف
1 کاتژمێر پێش ئێستا