
کۆمپانیای ئەنترۆپیکی تایبەت بە ژیریی دەستکرد ئاشکرایکردووە، چەکدارەکان لە باکووری یەمەن ئامڕازی کۆدکردنی کڵادیان لە جیاتی ئەندازیارانی کۆمپیوتەر بەکارهێناوە، بە مەبەستی پەرەپێدانی سۆفتوێرێک بۆ ئاڕاستەکردن و ڕێنوێنیکردنی مووشەکی بالیستیک.
لە بەشێکی دیکەی هەمان ڕاپۆرتدا هاتووە کە چەندین هەوڵی دیکەی مەترسیدار بۆ خراپ بەکارهێنانی کڵاد تۆمارکراون؛ لەوانە هەوڵی زانایان بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە بە مەبەستی دروستکردنی چەکی بایۆلۆجی، هەروەها هەوڵی کەسانی سەر بە ئێران بۆ بەکارهێنانی ئەو تەکنەلۆجیایە بە مەبەستی هێرشکردنە سەر کەشتییەکانی هێزی دەریاییی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، لەگەڵ ئەوەشدا ڕاوێژکارێک کە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی مالی کردووە، کڵادی بۆ داڕشتنی پرۆگرامێکی چاودێریی ناوخۆیی بەکارهێناوە.
ئاشکراکردنی ئەم زانیارییانە لەلایەن کۆمپانیای ئەنترۆپیکەوە لە کاتێکدایە کە نیگەرانییە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە مەترسییەکانی ژیریی دەستکرد لە کەرتی سەربازی و هەڕەشەکانی بۆ سەر مرۆڤایەتی ڕوویان لە هەڵکشان کردووە، بەتایبەت کاتێک گرووپە چەکدارەکانی باکووری یەمەن کە بە پێگەی حوسییەکان دادەنرێت، هەوڵ دەدەن سیستمە پێشکەوتووەکانی کۆدکردن لە دەرەوەی سنووردارکردنە تەکنەلۆجییەکان بۆ پەرەپێدانی چەکی پێشکەوتوو بەکاربهێنن.
قەیرانی مرۆیی لە یەمەن پێی ناوەتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە
حوسییەکان لە بزووتنەوەیەکی مەزهەبییەوە بۆ دەسەڵاتداری سەرەکیی یەمەن
نەتەوەیەکگرتووەکان: لە یەمەن 46 هەزار کەس ئاوارە بوون
حوسییەکان کۆنتڕۆڵکردنى دوورگەیەکى گەرووى بابولمەندەبیان ڕاگەیاند
ترەمپ داوایەکى شازادەى سعودیە بۆ هێرشکردنە سەر حوسییەکان ڕەتدەکاتەوە

