
عەبدولستار عیسوڤ، سەرۆکی ڕێکخراوی کۆچبەران لە یەمەن ڕایگەیاند لە هەفتەی ڕابردووەوە زیاتر لە 10 هەزار خێزانی ئاوارە تۆمارکراون و کۆی گشتیی ئاوارەکانی ئەمدواییە گەیشتووەتە 60 بۆ 65 هەزار کەس. لە ماوەی 12 ساڵ شەڕیشدا 450 هەزار کەس کوژراون و 5 ملیۆن کەس ئاوارەبوون و 300 هەزار کەس بە دەست برسێتییەوە دەناڵێنن.
تیمە مەیدانییەکانی ڕێکخراوی کۆچبەران ئەم زانیارییانەیان لەسەر دۆخی یەمەن خستووەتەڕوو:
لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆیی یەمەن لە ساڵی 2014ـەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی 450 هەزار کەس کوژراون، کە 150 هەزاریان ڕاستەوخۆ لە شەڕدا بوونەتە قوربانی و 300 هەزارەکەی دیکەش بەهۆی برسێتی و نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە کە 90%ـیان سڤیلن. تێکچوونی ئاگربەستی ساڵی 2022ـی نەتەوەیەکگرتووەکان، قەیرانەکەی قووڵتر کردووەتەوە و خێزانەکانی بۆ چەندین جار ناچار بە ئاوارەیی بەبێ کەلوپەل کردووە.
نەتەوەیەکگرتووەکان: لە یەمەن 46 هەزار کەس ئاوارە بوون
مەترسی و کاریگەرییەکانی داخستنی گەرووی بابولمەندەب لەسەر ئابووریی جیهان
حوسییەکان لە بزووتنەوەیەکی مەزهەبییەوە بۆ دەسەڵاتداری سەرەکیی یەمەن
هاتوچۆی کەشتیوانی لە گەرووی بابولمەندەب گەیشتووەتە نزمترین ئاست
