نەتەوەیەکگرتووەکان: لە یەمەن 46 هەزار کەس ئاوارە بوون

شێوە عومەر 1 کاتژمێر پێش ئێستا
ئاوارەبوونى هاوڵاتییانى یەمەنى ناوەندە جیهانییەکانى نیگەران کردووە
ئاوارەبوونى هاوڵاتییانى یەمەنى ناوەندە جیهانییەکانى نیگەران کردووە

پووختەى هەواڵەکە

  • نەتەوەیەکگرتووەکان: لە یەمەن 46 هەزار کەس ئاوارە بوون.
  • نەتەوەیەکگرتووەکان: ژمارەکەش بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

ئەیمی پۆپ، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچى سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان، ڕایگەیاند "خێزانە یەمەنەییەکان ناچارن بۆ دووەم یان سێیەم جار لەم ململانێیەدا هەڵبێن، کە بە نزیکەیی هیچ شتێکیان بۆ نەماوەتەوە".


نەتەوەیەکگرتووەکان چى دەڵێت لەبارەی شەڕى ناوخۆى یەمەن

  • ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ:پەرەسەندنی شەڕ لە یەمەن، گەیاندنی هاوکاریی بە خەڵک قورستر کردووە.
  • ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ: بەپەلە پێویستمان بە دەستڕاگەیشتنی سەلامەت و بێ بەربەست هەیە."
  • ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ: پێویستە هەموو لایەنەکان پارێزگاریی لە خەڵکی مەدەنی و کارمەندانی مرۆیی بکەن و ئەو پێداویستی، ئۆتۆمبێل و دامەزراوانە بپارێزن کە بۆ گەیاندنی هاوکاری پشتیان پێ دەبەسترێت.

    ئەمە لە کاتێکدایە ڕۆژی ڕابردوو، هانس گرۆندبێرگ، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ یەمەن، ڕایگەیاند وڵاتەکە ڕووبەڕووی "قۆناغێکی نوێ و مەترسیدارتری جەنگ" بووەتەوە.

شەڕی بەرفراوانی نوێ لە یەمەن بە فەرمی لە 3ـی ئەیلوولەوە دەستیپێکرد، دوای هێرشێکی گەورەی حوسییەکان بوو بۆسەر هێزەکانی حکومەتی یەمەنی پاڵپشتیکراو لە لایەن سعودیەوە.

چڕبوونەوەى شەڕى ناوخۆى یەمەن

پێکدادانەکان بە شێوەیەکی بەرچاو لە دەوری شاری بەندەری مۆخا و گەرووی بابولمەندەب چڕبوونەتەوە، بەگوێرەى ڕاپۆرتەکان، بە درێژایی شەو، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک بینراون کە شاری مۆخا بە کەلوپەلەکانیانەوە جێدەهێڵن.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ


شەڕى نێوان هێزەکانى حکومەت و حوسییەکان لە یەمەن بەردەوامە
حوسییەکان کۆنتڕۆڵکردنى دوورگەیەکى گەرووى بابولمەندەبیان ڕاگەیاند

شێوە عومەر

1 کاتژمێر پێش ئێستا