
پووختەی هەواڵەکە:
زانیارییەک کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، ئاماژە بەوە دەکات کە بەغداد بڕی 831 ملیار و 666 ملیۆن دیناری بۆ مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خستووەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی. بەپێی بەدواداچوونەکان، هێشتا لێبڕینی داهاتی نانەوتی بە بڕی 120 ملیار دینار لەلایەن دارایی عێراقەوە بەردەوامە، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێم لە ئامادەکاریدایە دوای تەواوکردنی رێکارە بانکییەکان راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە بکات.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا روونیکردووەتەوە کە دەستپێکردنی پرۆسەی دابەشکردنی مووچە پەیوەستە بە وەرگرتنی بڕە پارەکە بە شێوەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق. وەزارەت ئاماژەی بەوەش کردووە کە راستەوخۆ پاش تەواوبوونی رێکارە بانکییەکان، لیستی تەواوی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان بڵاودەکرێتەوە و لە نزیکترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
ئەمڕۆ بەغداد پارەی مووچەی مانگی هەشت بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت
وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری فەرمیی خەرجکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دەرکرد

