لە کەمپینێکدا لە شاری جوانڕۆ هاوکاری بۆ خوێندکارانی کەم دەرامەت کۆدەکرێتەوە
پووختەی هەواڵەکە
- ئەندامانی ڕێکخراوی چوارچرای ئەوین لە جوانڕۆ ماوەی 10 ساڵە هاوکاریی خوێندکارانی کەمدەرامەت دەکەن.
- لە ڕێگەی کەمپینی کۆڵبەندی میهرەبانییەوە پێداویستییەکانی خوێندن و هاوکاریی دارایی بۆ منداڵانی کەمدەرامەت کۆدەکرێنەوە.
- ڕێکخەرانی کەمپینەکە هاوکارییە کۆکراوەکان ڕاستەوخۆ دەگەیەننە دەست دایک و باوکی خوێندکاران.
بەگوێرەی زانیارییەک، کە بە کەناڵ8 گەیشتووە، لە شاری جوانڕۆی پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕێکخراوی چوارچرای ئەوین لە ڕێگەی کەمپینی کۆڵبەندی میهرەبانییەوە دەستی هاوکاری دەگەیەنێتە خوێندکارە کەمدەرامەتەکان بۆ ئەوەی خەمی قورسی منداڵان کەم بکەنەوە.
کۆکردنەوە و گەیاندنی هاوکارییەکان
- لە کەمپینەکەدا پێداویستییەکانی خوێندن لەوانە دەفتەر، قەڵەم، جانتا، جلوبەرگ و کەرەستەی خوێندن لەگەڵ پارە کۆدەکرێنەوە.
- سەرجەم هاوکارییە کۆکراوەکان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەگەیەنرێنە دەست دایک و باوکی منداڵە کەمدەرامەتەکان.
- محەممەد فەرەجی، ئەندامی کەمپینەکە ئاماژەی بەوە کرد کە هاوکارییەکان بە شێوەی ڕاستەوخۆ دەگەیەنرێنە بنەماڵەی خوێندکاران.
- کەمپینەکە لە 6ی ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو ڕۆژانی دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندن بەردەوام دەبێت.
پشتگیریی هاونیشتمانیان بۆ کەمپینەکە
هاونیشتمانییان بە گەرموگوڕییەوە بە دەم کەمپینەکەوە چوون، هەروەها شەفەق هاشمی و وەلید سەلیمی، هاونیشتمانیانی بەشداربوو باسیان لەوە کرد کە ئەمساڵ دۆخی خێزانە هەژارەکان خراپترە و داوایان لە هاونیشتمانیان کرد بەشدار بن لە گەیاندنی هاوکارییەکاندا.
زانیاریی زیاتر لەسەر بابەتەکە
ڕێکخراوی چوارچرای ئەوین ماوەی 10 ساڵە لە شاری جوانڕۆ چالاکی دەکات و ساڵی پار لە ڕێگەی ئەم کەمپینەوە نزیکەی 1 ملیار و 250 ملیۆن تمەن کۆکرایەوە، کە لە ڕێگەیەوە 1 هەزار و 800 خوێندکاری کەمدەرامەت هاوکاری کران.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
چوارەمین نمایشی ئەسپسواری لە شاری جوانڕۆ بە بەشداریی 20 ئەسپسوار بەڕێوەچوو
لە شاری جوانڕۆ لە ڕێگەی کەمپینەوە هاوکاری خوێندکارانی کەمدەرامەت دەکرێت
سێیەمین خولی پێشبڕکێی هۆنراوەی منداڵانی کورد لە کرماشان بەڕێوەچوو
36 خولەک پێش ئێستا