
پووختەی هەواڵەکە:
دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب بە لێبڕینێکی گەورەی دارایی لەلایەن بەغدادەوە دەستیپێکردووە، دوای ئەوەی زیاتر لە 126 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی و شایستەی خانەنشینان ڕاگیراوە، لەکاتێکدا وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان خشتەکەی بەجۆرێک داناوە کە لە ماوەی تەنها 4 ڕۆژدا تەواوی چین و توێژەکان مووچە وەربگرن.
بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی لە ڕێگەی کەناڵ8ـەوە ڕایگەیاند، لە کۆی 86 هەزار وارسی شەهید، زیندانیی سیاسی و بەرکەوتەی چەکی کیمیایی، 62 هەزاریان کارتی "هەژماری من"یان وەرگرتووەتەوە. هاوکات لە سنووری پارێزگای سلێمانی 12 هەزار وارسی شەهید هێشتا کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە و 1 هەزار و 200 کەسیش هەژماریان نییە، بەڵام دڵنیایی دا کە سەرجەم ئەو کەسانەی کارتیان نییە یان کارتەکانیان چالاک نەکراوە، بۆ ئەم مانگەش بە شێوازی نەریتی لەو بانکانەی پێشتر مووچەیان لێوەرگرتووە، مووچەکانیان بەبێ گرفت وەردەگرن.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی بڵاوکردەوە

