وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی بڵاوکردەوە
پووختەی هەواڵەکە
- وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان خشتەی فەرمیی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی بڵاوکردەوە.
- بەپێی خشتەکە، دابەشکردنی مووچە لە ڕۆژی سێشەممە 15ـی ئەیلوول دەستپێدەکات و لە ماوەی چوار ڕۆژدا بەسەر سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکاندا دابەشدەکرێت.
- پرۆسەی دابەشکردنی مووچە لە ڕۆژی شەممە 19ـی ئەیلوول بە پێدانی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکان کۆتایی پێدێت.
بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی بڵاوکردەوە، کە لە ڕۆژی سێشەممە 15ـی ئەیلوولەوە دەستپێدەکات و ڕۆژی شەممە 19ـی ئەیلوول کۆتایی بە دابەشکردنی دێت.
ڕۆژەکانی دابەشکردنی مووچەی وەزارەت و توێژەکان
- ڕۆژی سێشەممە 15ـی ئەیلوولی 2026، دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و سەرەتا خانەنشینانی شارستانی و پێشمەرگە مووچە وەردەگرن.
- ڕۆژی چوارشەممە 16ـی ئەیلوولی 2026، مووچەی زیندانیانی سیاسی، بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەشدەکرێت.
- هەر لە ڕۆژی چوارشەممەدا، مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە، تەندروستی، و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت.
- ڕۆژی شەممە 19ـی ئەیلوولی 2026، مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە، ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش، پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان و فەرماندەیی دەڤەری 1 و 2 دابەشدەکرێت.
وەزارەت و دەستەکانی دیکە لە ڕۆژی پێنجشەممەدا مووچە وەردەگرن
بەگوێرەی خشتەکەی وەزارەتی دارایی، زۆرینەی فەرمانگەکان لە ڕۆژی پێنجشەممە 17ـی ئەیلوولی 2026 مووچە وەردەگرن، کە دەستەکانی ژینگە، دەسپاکی، مین، وەبەرهێنان، مافی مرۆڤ، خاوەن پێداویستیی تایبەت و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن دەگرێتەوە. هاوکات هەریەکە لە وەزارەتەکانی ناوخۆ، داد، دارایی، پلاندانان، سامانە سروشتییەکان، بازرگانی، گواستنەوە، کار، شارەوانی، کارەبا، ڕۆشنبیری، ئەوقاف، کشتوکاڵ و ئاوەدانکردنەوە، لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانی هەرێم، پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران، دیوانی چاودێریی دارایی و فەرماندەیی زێرەڤانی و بەرگریی فریاکەوتن لەو ڕۆژەدا مووچە وەردەگرن.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ
تەمویلی مووچەی مانگی ئاب خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی

48 خولەک پێش ئێستا