
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هۆڵی ڤێر، کونسوڵی بەریتانیا کرد، پێکەوە جەختیان کردەوە، هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت چڕکراونەتەوە، تەواوکردنی کابینەی حکومەتی فیدڕاڵیشیان بە گرنگ زانی.
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی نوێی بەریتانیا، هیوایان خواستووە، لایەنەکان لەماوەیەکی نزیکدا بگەنە رێککەوتنی کۆتایی و حکومەتێكی خزمەتگوزار لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە پێکبهێنن.
قوباد تاڵەبانی و هۆڵی ڤێر، بە پێویستی دەزانن لایەنە سیاسییەکانی عێراق هاوکاری حکومەتی فیدڕاڵ بن بۆ تەواوکردنی کابینەی نوێی حکومەتی فیدڕاڵ و هەموو پۆستەکان پڕبکرێنەوە.
قوباد تاڵەبانى و کاربەڕێکەرى باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کۆبوونەوە
بە سەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی رێککەوتنی نێوان ناوەندی داهێنانی دوبەی و دامەزراوەی فاوندەیشن واژۆ کرا
قوباد تاڵەبانى: بۆ سیستمى ئەسیکۆدا چارەسەرێکى هاوبەش لە نێوان عێراق و هەرێمى کوردستان هەیە