قوباد تاڵەبانی بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، لە دانوستانەکاندا هەولێر و بەغداد لەسەر دوو دۆسیەی دەروازە سنوورییەکان و دابینکردنی وزە گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن؛ ڕێککەوتنی جێبەجێکردنی سیستمی ئەلیکترۆنیی گومرگی (ئەسیکۆدا) بە هاوبەشی، لەگەڵ گرتنەبەری ڕێکاری خێرا لەگەڵ کەرتی تایبەت بۆ پێشگرتن لە دروستبوونی قەیرانی سووتەمەنی لە وەرزی زستاندا، دەبنە هەوێنی کەمکردنەوەی ناکۆکییە داراییەکانی نێوان هەردوو حکومەت.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕێکارەکانی تایبەت بە دەروازە سنوورییەکانی بەمشێوەیە خستەڕوو:
جێگری سەرۆکوەزیران دۆسیەی ئاسایشی سووتەمەنیی خستەڕوو و ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغداد بەردەوامییان هەیە بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی هەر کەموکورتییەک لە هەرێمی کوردستاندا؛ هاوکات حکومەت لەگەڵ خاوەن پاڵاوگەکان، بەنزینخانەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر هێڵە تاوەکو تەواوی پێداویستییەکانی سووتەمەنی لە ئێستاوە تاوەکو وەرزی زستان و قۆناغەکانی دواتریش بە تەواوی دابین بکرێن.
قوباد تاڵەبانى: ڕێککەوتنى نێوان ناوەندى داهێنانى دوبەى و فاوەندەیشن دەرفەتێکى نوێیە بۆ گەنجان
بە سەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی رێککەوتنی نێوان ناوەندی داهێنانی دوبەی و دامەزراوەی فاوندەیشن واژۆ کرا
ئامانج ڕەحیم: حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیارى جێبەجێکردنى ئەسیکۆداى دا
بەغداد جێبەجێکردنی سیستمی "ئەسیکۆدا" لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان دەسپێنێت
هەولێر و بەغداد لەسەر سیستمی ئەسیکۆدا ڕێککەوتوون داهاتەکان بەڕێژەی50 % دابەش بکەن