
پووختەی هەواڵەکە:
وەزارەتی خوێندنی باڵا پرۆسەی پێشبڕکێی وەرگرتنی بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 دەستپێکردووە بە دەستەبەرکردنی کورسی بۆ سەرجەم دەرچووان. کاراکردنی فۆڕمەکان لە کاتێکدایە کە ڕێژەی داشکاندنی 45% بۆ خوێندنی پارالێل و ئێواران جێگیرکراوە تاوەکو خێزانەکان لە بارگرانیی دارایی بپارێزێت. هاوکات دەرچووانی سەرجەم بەشەکان لە ڕێگەی 16 زانکۆی حکومییەوە بەگوێرەی کۆنمرە و ئارەزووی خۆیان بەسەر 680 بەشدا دابەش دەکرێن.
لەلایەکی دیکەوە، داتاکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەریدەخەن کە کۆی گشتیی پێشکەشکاران دەگاتە 40 هەزار و 716 دەرچوو، کە بەسەر چوار بەشی سەرەکیدا دابەشبوون؛ 30 هەزار و 847 لە بەشی زانستی، 7 هەزار و 923 لە بەشی وێژەیی، 1 هەزار و 240 لە بەشە پیشەییەکان و 706 دەرچووش لە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکانەوەن. ئەم دەرچووانە کێبڕکێ لەسەر 680 بەشی جیاواز لە هەر سێ سیستمی زانکۆلاین، پارالێل و ئێواران لە 16 زانکۆی حکومیی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەکەن.
لێرە کرتە بکە
https://regayzanko.com/