دەستەی وەبەرهێنان بۆ هاونیشتمانییان: پێش کڕینى یەکە سەردانمان بکەن

پووختەى هەواڵەکە

  • 35 پڕۆژەى نیشتەجێبوون لە هەولێر فێڵیان لە هاونیشتمانییان کردووە.

  • بەشێکیان بە بێ ئەوەى مۆڵەتیان وەرگرتبێت پڕۆژەیان درووستکردووە.


بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، لیژنەمان پێکهێناوە بۆ پێداچوونەوە بە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و هەندێکیان مۆڵەتیان نییە یان پابەند نین بەو مەرجانەی بۆیان دانراوە، ئەمە جگە لەوەی هەندێکیشیان دەکەونە ناو پڕۆژە و ماستەر پلانی شارەکانەوە.


گرتنەبەرى ڕێکار

  • هەر پڕۆژەیەک سەرپێچی لە ڕێنمایی و مەرجەکان کردبێت، بە گوێرەی سەرپێچییەکەی سزا دەدرێت.

  • هەندێکیان مۆڵەتیشیان لێ وەردەگیرێتەوە.

  • هەندێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر، بە هۆی گۆڕانکاری لە ماستەرپلانی هەولێردا کراوە، دەکەونە ناو ماستەر پلانی نوێوە، بۆیە مۆڵەتیان لێوەردەگیرێتەوە.

  • بەرگەشت ئاکرەیی: لە ڕێگەی کەناڵ8ـەوە داوا لە هەموو هاونیشتمانییان دەکەین.

  • بەرلەوەی هەر یەکەیەک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبووندا بکڕن.

  • سەرەتا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی و فەرمانگەکانمان بکەن لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا تووشی زیان نەبن.

داخستنی نووسینگەکانی فرۆشتن. لە نووسراوەکەدا کە ئاڕاستەی پارێزگای هەولێر و قایمقامییەت کراوە، داوا کراوە لە ڕێگەی هێزە ئەمنییەکانەوە سەرجەم نووسینگە و بنکەکانی فرۆشتنی ئەو 35 پڕۆژەیە دابخرێن و ڕێگری لە هەر جۆرە ڕێکلامکردنێکیان لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکرێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

داوا دەکرێت کرێ و قیستی پڕۆژەکان بە دینار جێگیر بکرێت

دەستەی وەبەرهێنانی عێراق داوایەک ئاڕاستەی هەرێمی کوردستان دەکات

Loading related news...