دواى سێ ساڵ لە بڕیارى بە قەزاکردن، قایمقام بۆ خورماڵ دانرا.
قایمقامى خورماڵ و پارێزگارى هەڵەبجە بەڵێنیاندا پڕۆژە و خزمەتگوزارى زیاتر بۆ ناوچەکە بکەن.
لە سەردەمی عوسمانییەکاندا خورماڵ ناوەندى قەزای گوڵعەنبەر بووە.
لە ڕێوڕەسمێکدا ئەرکان حەسەن وەک یەکەم قایمقامی خورماڵ دەستبەکار بوو، بەڵێنى گەیاندنى خزمەتگوزارى زیاترى بە ناوچەکە دا، دانیشتووانى ناوچەکەش شیرینیان بەخشییەوە.
کار و خزمەتگوزاریی زۆرمان لەپێشە بۆ ناوچەکە.
خزمەتگوزاریی بۆکراوە، بەڵام کاری دیکە زۆرە و دەبێت بۆ خورماڵ بکرێت.
پێش پارێزگای هەڵەبجە، خورماڵ قەزا بووە لە ڕابردوودا، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی دیکە خورماڵ دەبێتەوە بە قەزا و ئێمەش خزمەتى دەکەین.
نوخشە ناسیح: قوباد تاڵەبانى ئەندازیارى دروستبوونى پارێزگاى هەڵەبجە بووە
نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند، قوباد تاڵەبانیان بە ئەندازیارى بوون بە پارێزگاى هەڵەبجە داناوە. گوتیشى "هەتاوەکو خورماڵیش بووە قەزا، قوباد تاڵەبانی هاوکار بووە و هەر لەسەر فەرمانى ئەویش ئەرکان حەسەن بووەتە قایمقامی خورماڵ".
لە خورماڵ کارى زۆرمان لەبەردەمدا ماوە و کار دەکەین بۆ ئەوەى ڕێکارە کارگرییەکانى تەواو بکرێن.
لە ئەمڕۆوە خورماڵ وەک قەزا مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت.
قایمقامى نوێ خورماڵ پشتیوانیى یەکە کارگێڕییەکانى هەڵەبجەى هەیە.
بڕیاری بەقەزاکردنی خورماڵ لە ڕۆژی 30ـی تەممووزی 2023 لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەرچووە، مانگی حوزەیرانی 2024 بڕیاری هێنانەکایەی قەزاکە لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکرایەوە.
