بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆ و زانیارییانەی بە کەناڵ8 گەیشتوون، لە شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چوارەمین فێستیڤاڵی نیشتمانیی شانۆ بەڕێوەچوو، کاوەی محەممەدزادە، ڕێکخەری فێستیڤاڵەکەش ڕایگەیاند کە چالاکییەکە دەرفەتێک بووە بۆ نزیکبوونەوەی زیاتری هونەرمەندان لە 23 پارێزگای جیاوازەوە و ئاڵوگۆڕی بیرۆکە و ئەزموونە شانۆییەکانیان.
سەرپەرشتیارانی فێستیڤاڵەکە دەڵێن، ئەوەی چالاکییەکانی ئەمساڵی لە ساڵانی ڕابردوو جیاواز کردبووەوە، پێشکەشکردنی بەرهەمە شانۆییەکان بوو بە هەردوو شێوازی سەرشەقام و ناو هۆڵەکان.
شەریفە شیریان و هاوڕێ ڕەزایی وەک دوو شانۆکاری بەشداربوو باسیان لەوە کردووە، کە شانۆکاران دڵخۆشن بەوەی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی پێشتر، سەرجەم کار و بەرنامەکانی فێستیڤاڵەکە زۆر بە ڕێکوپێکی بەڕێوەچوون.
فێستیڤاڵی نیشتمانیی شانۆ لە بۆکان بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوامی هەبوو، کە تێیدا چەندین نمایشی جۆراوجۆر لەلایەن هونەرمەندانی پارێزگاکانی ئێرانەوە پێشکەشکران و لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەشدا خەڵات بەسەر براوەکاندا دابەشکرا.
کەناڵ8 هونەرمەند و نووسەر و شاعیری کورد عەزیز شاهرۆخ بەسەر دەکاتەوە
هاونیشتمانییەکی سەردەشتی ئەرشیفێکی دەگمەنی بۆ بەرهەمەکانی حەسەن زیرەک دروستکردووە
لە گوندێکی ڕۆژهەڵاتى کوردستان ژنێک دەبێتە ئومێدی نیگارکێشانی ناوچەکەی








