بەگوێرەی ڤیدیۆییەک، کە بە کەناڵ8 گەیشتووە و هاوکارمان فەریدە وەیسی سەردانی هونەرمەند، شاعیر و نووسەری ناوداری شاری مەهاباد عەزیز شاهرۆخی کردووە و ئەو هونەرمەندە بەناوبانگە ڕاستەوخۆ باس لە ژیان، کارە هونەرییەکان و یاد و بیرەوەرییەکانی دەکات.
لە بەسەرکردنەوەکەی هاوکارماندا، ئەم هونەرمەندە ناودارەی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گێڕانەوەی بیرەوەرییە تایبەتەکانی، پەردە لەسەر قۆناغە جیاوازەکانی تەمەنی هەڵدەداتەوە و ئەزموونی خۆی لە بواری ئەدەبیات و مۆسیقای کوردی پێشکەش دەکات.
عەزیز شاهرۆخ لە گۆڕەپانی کلتووریدا وەک نووسەر، شاعیر و هونەرمەندێکی ناسراو پێگەیەکی دیاری هەیە، کە بە درێژایی دەیان ساڵ لە ڕێگەی تۆمارکردنی ئەلبوومی جۆراوجۆر و ئامادەکردنی ئاواز و تێکست، پارێزگاری لە مۆسیقای ڕەسەن و دەوڵەمەندی فۆلکلۆری کوردی کردووە و بەرهەمەکانی لە یادەوەریی خەڵکدا ماونەتەوە.
هاونیشتمانییەکی سەردەشتی ئەرشیفێکی دەگمەنی بۆ بەرهەمەکانی حەسەن زیرەک دروستکردووە
لە گوندێکی ڕۆژهەڵاتى کوردستان ژنێک دەبێتە ئومێدی نیگارکێشانی ناوچەکەی
دەیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە شاری سنە دەستیپێکرد
چوارەمین نمایشی ئەسپسواری لە شاری جوانڕۆ بە بەشداریی 20 ئەسپسوار بەڕێوەچوو
لە کەمپینێکدا لە شاری جوانڕۆ هاوکاری بۆ خوێندکارانی کەم دەرامەت کۆدەکرێتەوە