دەیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە شاری سنە دەستیپێکرد

سامیا حەسەن 59 خولەک پێش ئێستا

پووختەى ڕاپۆرتەکە

  • دەیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە شاری سنە دەستیپێکرد.
  • 300 دەزگای چاپ و پەخش لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەشدارن.
  • نۆ دەزگای هەرێمی کوردستان لە پێشانگەکەی سنەى ڕۆژهەڵات بەشدارن.

پێشانگەکە بە بەشداری 300 دەزگای چاپ و پەخش لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها نۆ دەزگای هەرێمی کوردستان دەستپێکرد. ڕێکخەرانی دڵخۆشن بە بەشداریی دەزگا و چەپەمەنییەکانی هەرێمی کوردستان.


ڕێکخەرانی پێشانگاکە

  • عیسا فەلاحی: پێشانگەکە 20 هەزار ناونیشانی کتێب و 90 هەزار بەرگی کتێب لە خۆ دەگرێت.
  • عیسا فەلاحی: لەو دەزگا و چاپەمەنییانەی لە هەرێمی کوردستانەوە بەشدارییان کردووە، حەوت لە سلێمانی و دوو لە هەولێرەوە بەشدارن.
  • محەممەد مەعروف، بەرپرسی ناوەندی تیشک سلێمانی: پێشانگاکە، ئەو جوڵە و قەرەباڵغییەی ساڵانی پێشووی کەمتر تێدا بەدی دەکرێت، جەنگ و خراپی دۆخی ئابووری، ڕەنگدانەوەی بەسەر بازاری کتێب و توانای کڕینی خوێنەران هەبووە. لەگەڵ ئەوەشدا بەشێک لە نووسەران و کتێبفرۆشان لە بەشداریی خوێنەرانی کورد ڕازین.

لە پەراوێزی پێشانگەکە، چەندین بەرنامەی کولتووری و وۆرکشۆپی زانستی بەڕێوەدەچن و هەموو جۆرە کتێبە مێژووی و سیاسی و ئاینی و فەرهەنگی و کتێبی منداڵانی تێدا دەست دەکەوێت.

پێشانگەکە لە 7ـی ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە و بڕیارە تاوەکو 13ـی مانگ بەردەوام بێت.

زانیارى زیاتر بۆ تۆ

سنە و کرماشان لەڕووی ئابوورییەوە لە ریزبەندی یەکەم و دووەمی پارێزگا ناسەقامگیرەکانی ئێرانن

پارێزگاری سنە: کار بۆ کردنەوەی سنوورەکانی هەنگەژاڵ و سێف دەکرێت

لە سنە: کیسەیەک برنجی 10 کیلۆیی پاکستانی زیاتر لە 1 ملیۆن تمەنە

بەهۆی ئاگرەکەی ئاویەری سنە 3 ژینگەپارێز گیانیان لەدەستدا

کوردێکی سوننە بە پارێزگارى سنە دیاریکرا

چیرۆکی ناخهەژێنی دوو کچەکەی سنە لە زاری دایکییانەوە

سامیا حەسەن

59 خولەک پێش ئێستا