جۆ کێنت، بەڕێوەبەری پێشووی ناوەندی نیشتمانیی دژە تیرۆری ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا دیپلۆماسییەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە تاران بە هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ سەقامگیریی ناوچەکە دادەنێت. ئەم هەڵسەنگاندنە ئەمریکییە هاوکاتە لەگەڵ ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە لە سووریا و ئیسرائیل، کە تێیدا واشنتن هێشتا هێزە کوردییەکان وەک هاوپەیمانی سەرەکی و کاریگەری خۆی لە هاوکێشە ئەمنییەکاندا دەبینێت.
لە بەرامبەردا، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە یاوەریی شاندێکی حیزبەکەی سەردانی تارانی پایتەختی ئێرانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە لەسەر ئاستی جیاواز کۆبووەوە؛ ئامانجی ئەم سەردانە بەکارهێنانی دیپلۆماسی و دیالۆگ بووە لەگەڵ تاران لەپێناو تاوتوێکردنی هاوکێشە ئەمنییەکان و هێورکردنەوەی گرژییە ناوچەییەکان و پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق.
جۆ کێنت لە سەرەتای ساڵی 2025 بۆ سەرۆکایەتیکردنی ناوەندی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ئەمریکا دەستنیشان کرابوو، ناوبراو خاوەنی خاچی زێڕینە و پێش دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی، یەکێک بوو لە دەنگە دیارەکانی ناو ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ کە لە دیدگایەکی ڕەخنەگرانەوە لە ستراتیژەکانی جەنگ و هاوسەنگیی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دەڕوانی.
جۆو کێنت: ترەمپ لەجیاتی ئەوەی لە کوردەکان توڕە بێت، دەبێت لێپرسینەوە لە ئیسرائیل بکات
جۆو کێنت بۆ کەناڵ8: پێویستە هەولێر و سلێمانی ئەو شوێنە بن کە تێیدا لەگەڵ ئێرانییەکان دابنیشین
جۆو کێنت بۆ کەناڵ8: ڕەنگە ڕۆژێک سلێمانی ببێتە ناوەندی دیپلۆماسی و شوێنی کۆبوونەوەی واشنتۆن و تاران