بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ هۆڵی ڤێر، کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی، پشتیوانیی تەواوی حزبەکەی بۆ سەرخستنی ئەرکە نوێیەکەی لە هەرێم دووپاتکردەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی دیداری نێوان هەردوولادا، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران و بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕ و نیشتمانیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردەوە بۆ چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشە و ئاڵۆزییەکان لە رێگەی پەنابردن بۆ دیالۆگ و لێکتێگەیشتن.
دیداری سەرۆکی یەکێتی لە دەباشان لەگەڵ هۆڵی ڤێر، کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا، هاوکاتە لەگەڵ دەستبەکاربوونی ناوبراو لە هەرێمی کوردستان، کە تیایدا جەخت لە هەماهەنگیی بەردەوام و پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و پتەوکردنی پرەنسیپەکانی گفتوگۆ بۆ سەقامگیریی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە کراوەتەوە.
جۆ کێنت: هیوادارم دیپلۆماسییەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەقامگیری بگەڕێنێتەوە
کونسوڵى گشتیى بەریتانیا دەچێتە سەهۆڵەکەى سلێمانى
قوباد تاڵەبانی و هۆلی ڤێر: هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان چڕکراونەتەوە




