بەڕێوبەری پەروەردەی سلێمانی: بەدواداچوونی ورد بۆ گیانلەدەستدانی قوتابییە 10 ساڵانەکە دەکەین
کەناڵ8 1 کاتژمێر پێش ئێستا
پووختەی هەواڵەکە:
- لە شاری سلێمانی و لە دوو ڕووداوی جیادا، دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا.
- لە ڕووداوی یەکەمدا قوتابییەکی 10 ساڵان لە کاتی دەوام لەناو خوێندنگەکەی بەهۆی بەرکەوتنی شووشە گیانی سپارد.
- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ لێپێچینەوە لە کەمتەرخەمی لە ڕووداوەکەدا.
- لە ڕووداوی دووەمدا منداڵێکی تەمەن 5 ساڵان لە ماڵەکەی خۆیاندا بەهۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.
لە دوو ڕووداوی لێکجیادا لە شاری سلێمانی دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا؛ لە یەکەمیاندا قوتابییەک لەناو بینای خوێندنگەکەی تووشی بەرکەوتنی پارچە شووشە بووە و لە نەخۆشخانە گیانی سپاردووە کە پەروەردەی سلێمانی لیژنەی لێکۆڵینەوەی لەسەر پێکهێناوە، لە ڕووداوی دووەمیشدا منداڵێکی دیکە لە ماڵەوە بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستداوە.
ڕووداوی گیانلەدەستدانی قوتابییەکە لە خوێندنگە و بەدواداچوونەکان:
- قوتابییەک بە ناوی یارا ئاریان، تەمەن 10 ساڵ لە پۆلی چوارەمی بنەڕەتی لە خوێندنگەی ڕۆیاڵ کەنەدییان، لە کاتی دەوامدا خۆی کێشاوە بە پارچە شووشەیەکدا.
- هاوژین عوسمان، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕش ڕایگەیاند کە شووشەکە شکاوە و پارچەیەکی چووەتە ناو سکی منداڵەکە، بەوهۆیەوە تووشی خوێنبەربوونی ناوەکی بووە.
- سەرەڕای هەوڵی 3 پزیشکی نەشتەرگەری، بێهۆشکاری و فریاکەوتن بۆ ڕزگارکردنی، قوتابییەکە گیانی لەدەستدا.
- نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند بەدواداچوونی ورد بۆ ڕووداوەکە دەکەن و لێپێچینەوە لە لایەنی کەمتەرخەم دەکرێت.
ڕووداوی گیانلەدەستدانی منداڵەکە بە تەزووی کارەبا:
لە ڕووداوێکی دیکەدا لە شاری سلێمانی، منداڵێکی تەمەن 5 ساڵان لە ماڵی خۆیاندا تووشی بەرکەوتنی تەزووی کارەبا بوو؛ دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بۆ مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، بەهۆی سەختیی بەرکەوتنەکەوە پێش وەرگرتنی فریاگوزاری گیانی لەدەستدا.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
کەناڵ8
1 کاتژمێر پێش ئێستا