وەزیرى نەوت: هەناردەى نەوت نیمچە ئاسایی بووەتەوە
پووختەی هەواڵەکە:
- وەزیرى نەوت: ڕۆژانە نزیکەى سێ ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکرێت
- بەها ئەعرەجى: دوو کەشتى سووتەمەنى گەیشتوون و قەیرانى بەنزین چارەسەر دەبێت
باسم محەممەد خزەیر، وەزیرى نەوتى عێراق ڕایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق نزیکبووەتەوە لە پێش جەنگی ئەمریکا و ئێران. سەرۆکی فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانیش دەڵێت، قەیرانی بەنزین بەرەو چارەسەری یەکجاری دەچێت.
لە کۆبوونەوەی وەزیری نەوت و فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان
- وەزیری نەوت ئاماژەی بە ئاساییکردنەوەى هەناردەى نەوت و چارەسەرکردنى قەیرانى بەنزین کرد.
- مانگى ڕابردوو 70 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەکراوە، لە مانگى ئەیلوولیشدا ڕۆژانە بە نزیکەى سێ ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەکراوە.
ڕێککەوتنکراوە نەوتى بەسرە ڕەوانەى کەرکووک دەکەن و لەوێشەوە هەناردەى بەندەرى جەیهانى دەکەن، هاوکات، هەناردەکردنى نەوتى ڕەشیان زیادکردووە.
چارەسەربوونی قەیرانی بەنزین لە عێراق
خزەیر دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ فراکسیۆنى هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، ئاماژەى بە هەوڵەکانى وەزارەتەکەى بۆ ئاساییکردنەوەى هەناردەى نەوت و چارەسەرکردنى قەیرانى بەنزین کرد و ڕایگەیاند، مانگى ڕابردوو 70 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەکراوە، لە مانگى ئەیلوولیشدا ڕۆژانە بە نزیکەى سێ ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەکراوە.
گوتیشى، ڕێککەوتنیان کردووە و نەوتى بەسرە ڕەوانەى کەرکووک دەکەن و لەوێشەوە هەناردەى بەندەرى جەیهانى دەکەن، هاوکات، هەناردەکردنى نەوتى ڕەشیان زیادکردووە.
وەزیرى نەوت ئاشکراشیکرد، وەزارەتەکەى 92%ى داهاتى عێراق بەدەستدەهێنێت.
هەناردەی نەوت نیمچە ئاسایی بووەتەوە
هاوکات، بەها ئەعرەجى، سەرۆکى فراکسیۆنى هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان ڕایگەیاند، هەناردەى نەوت نیمچە ئاسایی بووەتەوە، لە چەند دەروازەیەکى نوێوە نەوت هەناردەدەکرێت کە پێش وەزیرى ئیستا نەبوون.
دوو کەشتی سووتەمەنی گەیشتووە بۆ دووبارە نەبوونەوەی قەیرانی بەنزین
بەگوتەى ئەعرەجى، هەندێک هەوڵیانداوە، قەیرانى بەنزین بقۆزنەوە بۆ دژایەتیی حکومەت و وەزارەتى نەوت، بەڵام وەزارەت گرێبەستەکانى بەخێرایی خستووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە و ئەمڕۆ پێنجشەممە دوو کەشتی کە سووتەمەنیان هەڵگرتووە گەیشتوون و تاوەکو ببنە بەشێک لە کۆگاى ستراتیجى بۆ دووبارەنەبوونەوەى قەیرانێکى لەو جۆرە.
بانگهێشتکردنی وەزیری نەوت بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران
لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا بۆ بەدواداچوونى قەیرانى بەنزین، وەزیرى نەوت، بانگێشتى ئەنجوومەنى نوێنەران کرا، ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران ڕەخنەیان لە وەزیر گرت بەهۆى بەردەوامى قەیرانى بەنزین و چارەسەرنەکردنى.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
هەناردەى نەوتى عێراق لە مانگى ڕابردوودا گەیشتووەتە 73 ملیۆن بەرمیل
لە مانگى ئابدا هەناردەى نەوتى عێراق بە ڕێژەى 70% بەرزبووەتەوە
هەناردەى نەوتى عێراق لە بەندەرەکانى باشوورەوە گەیشتووەتە 2.1 ملیۆن بەرمیل
1 کاتژمێر پێش ئێستا