
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پشتڕاستیکردەوە کە پێشنیازەکەی ئێرانی بۆ کردنەوەی گەرووی هوورمز لەماوەی 7 ڕۆژدا ڕەتکردووەتەوە و ڕایگەیاند، ئەو پێشنیازەی تاران کردوویەتی قبوڵکراو نییە، لە کاتێکدا عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران پێشتر ئاشکرایکردبوو پلانێکی حەوت ڕۆژەیان بۆ ڕاگرتنی شەڕ و دەستپێکردنەوەی دانوستان پێشکەش بە واشنتن کردووە.
بەگوێرەی گوتەکانی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، تاران پلانێکی 7 ڕۆژەی بۆ واشنتن پێشنیاز کردبوو بۆ ڕاگرتنی شەڕ، کردنەوەی گەرووی هوورمز و دەستپێکردنی دانوستانی گشتگیر سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی وڵاتەکەی؛ بەپێی مەرجەکان لەو 7 ڕۆژەدا هەموو شەڕ و پێکدادانەکان بە لوبنانیشەوە کۆتاییان دێت، ئەمریکا سامانە بلۆککراوەکانی ئێران ئازاد دەکات کە بە لایەنی کەمەوە بە 12 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت، سزاکانی سەر نەوت و گەمارۆی دەریایی لادەبات، لە کۆتا ڕۆژدا گەرووی هوورمز دەکرێتەوە و دەستبەجێ دانوستانی گشتگیر لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکە دەستپێدەکات.
هەرچەندە ترەمپ ویستی خۆی بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران دووپاتکردووەتەوە، بەڵام جەختی لەوە کردووەتەوە ئەو شێوازەی ئێران پێشنیازی کردووە قبوڵکراو نییە. ئێران هەوڵیدابوو لەڕێگەی داخستنی گەرووی هوورمزەوە گوشار بخاتە سەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بەڵام ئەمریکا بە خستنەسەری گەورەترین گەمارۆی سەربازی لە مێژوودا و کۆنترۆڵکردنی ناوچەکە، مەرجەکانی تارانی ڕەتکردەوە.
ئێران پلانێکی حەوت ڕۆژەی بۆ کردنەوەی گەرووی هوورمز بۆ ئەمریکا پێشنیاز کردووە
پزیشکیان: ناکرێت ڕێگە بە هاتوچۆی دەریایی لە هوورمز بدەین لەکاتێکدا هێرشمان دەکرێتەسەر