
دوابەدوای کۆتاییهاتنی لووتکەی واشنتن، ئەمریکا و چین گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ کەمکردنەوەی باجی گومرگی لەسەر بەهای 30 ملیار دۆلار لە کاڵا ناهەستیارەکان و درێژکردنەوەی ئاگربەستی بازرگانی. ڕێککەوتنەکە دامەزراندنی کەناڵی بەپەلەی پەیوەندی بۆ ڕووداوەکانی ژیریی دەستکرد و دروستکردنی ئەنجومەنێکی هاوبەشی بازرگانی لەخۆدەگرێت، ئەمەش هەنگاوێکە بۆ کەمکردنەوەی گرژییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو زلهێزەکە.
لە بەرامبەردا لە بواری سیاسەتی دەرەوەدا، هەردوو سەرکردە گەیشتنە لێکتێگەیشتن لەسەر ئەوەی کە دەبێت ئێران پابەندی بڕیارەکانی پەرەنەدان بە چەکی ئەتۆمی بێت، و جەختیان کردەوە نابێت هیچ لایەنێک باجی پەڕینەوە بەسەر کەشتیوانی لە ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەکاندا بسەپێنێت. هاوکات بڕیاردرا هەردوولا بەشداری لە کۆبوونەوەکانی هاوکاریی ئابووریی ئاسیا-پاسفیک (APEC) لە چین و لووتکەی گرووپی بیست (G20) لە ئەمریکا بکەن. وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین ڕایگەیاند ئەم سەردانە مێژووییەی سەرۆکی چین لاپەڕەیەکی نوێی لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکاندا هەڵدایەوە و سەقامگیریی گشتی بۆ ئابووریی جیهان دەستەبەر دەکات.
ڕێککەوتنی کەمکردنەوەی باج بە بەهای 30 ملیار دۆلار دوای زنجیرەیەک دانوستانی چڕ دێت کە لە کۆبوونەوەکانی پێشووتری کوالالامپوورەوە دەستیپێکردبوو بە مەبەستی هێورکردنەوەی شەڕی گومرگی. قەبارەی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات ساڵانە سەدان ملیار دۆلارە، و سەپاندنی باج لە ماوەی ڕابردوودا زیانی بە کەرتی کشتوکاڵی ئەمریکا و پیشەسازیی هەناردەکردنی چین گەیاندبوو.
ڕێککەوتنی واشنتن و پەکین لەسەر گۆڕینی زاراوەی تەکنەلۆژی بۆ "ژیریی باڵا"، ئاماژەیە بۆ چوونەناوەوەی هەردوو زلهێزەکە بۆ قۆناغێکی پێشکەوتووتر لە سیستەمە زیرەکەکان کە توانای بڕیاردانی سەربەخۆیان هەیە، ئەمەش وایکردووە هاوشانی بازرگانی، ڕێکخستنی سنوورە ئەمنییەکانی ئەم تەکنەلۆژیایە ببێتە خاڵی هاوبەشی بەرژەوەندییە ستراتیجییەکانیان.
ترەمپ کار بۆ گۆڕینی ناوی ژیریی دەستکرد بۆ ژیریی باڵا دەکات
ترەمپ دوای دیدارەکەی لەگەڵ شی: ڕوودای مەزن بەڕێوەیە
پێشبڕکێی ئەمریکا و چین لە ژیریی دەستکرددا؛ کێ باڵادەستە؟
ئەپڵ، ئێنڤیدیا و ئۆپن ئەی ئای لە کۆشکی سپی؛ کێ بەشداری لە ئێوارەخوانەکەی ترەمپ بۆ سەرۆکی چین دەکات؟



.jpg)

.jpg)