
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هەڵمەتێکی نێودەوڵەتیی دەستپێکردووە و چەندین تیمی دیپلۆماسی و دارایی بۆ پچڕاندنی تەواوەتیی پەیوەندییە ئابوورییەکانی ئێران لەگەڵ جیهان ناردووە. سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینە هۆشداری داوە هەر وڵاتێک فڕۆکەی ئێرانی پێشوازی لێبکات یان سووتەمەنی پێبدات، لە سیستەمی دۆلاری ئەمریکی دەردەکرێت، ئەمەش وایکردووە چەندین دەوڵەت هێڵە ئاسمانی و بانکییەکانی تاران دابخەن.
لە بەرامبەر ئەم ڕێکارە توندانەدا، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە تەنانەت بەرپرسانی باڵای تاران دان بە لێکەوتە داراییە توندەکانی ئەم شەپۆلە سزایەدا دەنێن، بەتایبەت دوای ئەوەی بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلار بۆ کەمترین ئاست لە مێژووی خۆیدا دابەزی. سەرەڕای ئەم فشارە نێودەوڵەتییە بەرفراوانەی واشنتن، بەشێک لە گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکانی ئێران هێشتا بەردەوامییان هەیە، بە تایبەتی لەگەڵ وڵاتی چین کە تاوەکو ئێستا بە فەرمی ڕەتیکردووەتەوە بچێتە ژێر باری بڕیارەکانی گەنجینەی ئەمریکا و پەیوەندییە بازرگانی و ئاسمانییەکانی لەگەڵ تاران پاراستووە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ڕێگەی کۆنتڕۆڵکردنی سیستەمی ئاڵۆگۆڕی نێودەوڵەتی بە دۆلار، بەهێزترین ئامرازی فشاری ئابووری لە جیهاندا بەکاردەهێنێت؛ هەر بانک یان کۆمپانیایەکی بیانی کە مامەڵە لەگەڵ دامەزراوە سزادراوەکانی ئێراندا بکات، ڕووبەڕووی سزای لاوەکی دەبێتەوە و لە سیستەمی دارایی ئەمریکا بێبەش دەکرێت.
گەشتەکەی جۆناسان بێرک بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا ئامانجی بوو ڕێگری لە هەر کەلێنێکی لۆجستی و دارایی بگرێت کە ڕەنگە تاران بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی گەمارۆ دەریایی و ئاسمانییەکان بەکاریبهێنێت، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ پەرەسەندنی جەنگی ناوچەکە کە کەرتی نەوت و هێڵە بازرگانییەکانی ئێرانی خستووەتە ژێر چاودێرییەکی نێودەوڵەتیی توندەوە.
چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر گەشتەکانی ئێران ڕەخنە لە زەیدی دەگرێت
داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر قەدەغەی گەشتەکانی ئێران دەکرێت
عێراق داوای بەدەرکردنی فڕۆکەخانەکانی لە سزاکانی سەر ئێران دەکات