ڤۆن دێرلاين: زۆر زووە بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران
ئۆرسولا ڤۆن دێرلاين، سەرۆکی کۆمسيۆنی يەکێتیی ئەورووپا گوتی، زۆر زووە بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران و پێويستە گۆڕانکاریی بنەڕەتی ببينن.
زۆر زووە بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران
ئۆرسولا ڤۆن دێرلاين، سەرۆکی کۆمسيۆنی يەکێتیی ئەورووپا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانيدا ڕايگەياند، زۆر زووە بۆ ئەوەی سزاکان لەسەر ئێران هەڵبگیرێن، دەشڵێت "پێويستە گۆڕانکاریی بنەڕەتی ببينين لە ئێران بۆ ئەوەی سزاکان هەڵگرين".
هۆکاری سزاکانی سەر ئێران
ئۆرسولا ڤۆن دێرلاين، سەرۆکی کۆمسيۆنی يەکێتیی ئەورووپا زیاتر ڕوونیکردەوە و گوتیشی، "پێمانوايە زۆر زووە بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران، لەبەرئەوەی هۆکار هەيە کە سزا بەسەر ئێراندا سەپێنراوە، ئەويش ئەوەيە لە سەرەتای ئەمساڵدا 17 هەزار گەنج لەلايەن ڕژێمی ئێرانەوە کوژراون، ئەوەش ڕێگريکردنە لە مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی ژنان لە ئێران بەتايبەت، سەرەڕای چەندين هۆکاری ديکە کە بوونەتە هۆی سەپاندنی سزاکان، پێويستە سەرەتا گۆڕانکاریی بنەڕەتی ببينين لە ئێران بۆ ئەوەی سزاکان هەڵگرين، هەربۆيە پێمانوايە زۆر زووە بۆ هەڵگرتنی سزاکان".
27/04/2026