بەرپرسێکی عێراقی: سوپای ئەمریکا بە تەواوی لە عێراق کشاوەتەوە

یەسنا ئومێد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
سوپای ئەمریکا لە عێراق کشایەوە
سوپای ئەمریکا لە عێراق کشایەوە

پووختەی هەواڵەکە

  • بەرپرسێکی حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە سوپای ئەمریکا بە تەواوی لە عێراق کشاوەتەوە.
  • بەغداد و واشنتن ساڵی 2024 لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا ڕێککەوتبوون.
  • عێراق لە ڕۆژی کشانەوەکە 4 ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیاندووە و بۆنەکەی بە ڕۆژی سەربەخۆیی وڵاتەکە وەسفکردووە.

بەرپرسێکی حکومەتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی دی پی ئەی ئەڵمانی ڕاگەیاندووە، سەرجەم هێزە ئەمریکییەکان و هێزە پاڵپشتییە لۆجیستیکییەکانی ئەو وڵاتە بە تەواوی لە عێراق کشاونەتەوە.


وردەکارییەکانی کشانەوەی هێزەکان

  • ساڵی 2024 بەغداد و واشنتن لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا ڕێککەوتن.
  • بەگوێرەی پنتاگۆن، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 2 هەزار و 500 سەربازی ئەمریکی لە عێراق جێگیرکرابوون.
  • بەر لە کشانەوە، ئەمریکییەکان هێزەکانیان لە هەولێر، بنکەیەکی نزیک فڕۆکەخانەی بەغداد و ناوچەی سەوز لە بەغداد جێگیر کردبوو.

پشووی فەرمی و ڕۆژی سەربەخۆیی

لە ڕۆژی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، عێراق 4 ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیاندووە و بۆنەکەی بە ڕۆژی سەربەخۆیی وڵاتەکە وەسفکردووە.

زانیاریی زیاتر لەسەر بابەتەکە

لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی ئێران، دۆخی ئەمنی عێراق ناسەقامگیر بوو. واشنتن و تاران چەند جارێک لە عێراق ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە و چەندین هێرش کرایە سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

ئەمڕۆ چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق بۆ تاوتوێکردنی کشانەوەی ئەمریکا کۆدەبنەوە

عێراق خۆى بۆ ئاهەنگى ڕۆژى سەروەرى و کشانەوەى ئەمریکا ئامادە دەکات

شەمەری: 30ـى ئەیلوول ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان کۆتایی دێت

یەسنا ئومێد

1 کاتژمێر پێش ئێستا