عێراق خۆى بۆ ئاهەنگى ڕۆژى سەروەرى و کشانەوەى ئەمریکا ئامادە دەکات

رێبوار حەمەوەیس 30 خولەک پێش ئێستا
لە 30ـى ئەیلوول کۆتایی دێت بە 12 ساڵ لە بوونى سەربازیى ئەمریکا و هاوپەیمانەکان لەعێراق، کە بۆ شەڕی داعش گەڕانەوە
لە 30ـى ئەیلوول کۆتایی دێت بە 12 ساڵ لە بوونى سەربازیى ئەمریکا و هاوپەیمانەکان لەعێراق، کە بۆ شەڕی داعش گەڕانەوە

پووختەی هەواڵەکە:

  • عێراق کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکاى ناوناوە ڕۆژى سەروەرى.
  • مەسرور بارزانى بۆ فاینانشیاڵ تایمز: کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە کاتێکی هەستیاردایە.
  • مەسرور بارزانى: بەجێهێشتنی هەرێمی کوردستان بەبێ دابینکردنی سیستمى بەرگری مایەی نیگەرانییە.
  • گرووپە چەکدارەکان داوای دەرکردنی یاسایەکی تایبەت بە کۆکردنەوەی چەک دەکەن، بۆ پاراستنی مافەکانیان.

حکومەتی عێراق خۆى بۆ ئاهەنگى ڕۆژى سەروەرى و کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا و هاوپەیمانان ئامادە دەکات، سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستانیش نیگەرانە و دەڵێت، بەجێهێشتنی هەرێمی کوردستان بەبێ دابینکردنی هیچ سیستمێکی بەرگری، مایەی نیگەرانییە.


 ڕۆژی کۆتاییهێنانی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و کشانەوە لە عێراق

  • بڕیارە دواى 30ـى ئەیلوول پەیوەندییەکانى عێراق و هاوپەیمانان، بگوازرێنەوە بۆ قۆناغى پەیوەندیى دوو قۆڵى و هەماهەنگیى ئەمنى و هەواڵگرى و لۆجستى.
  • حکومەتی عێراق 30ـى ئەیلوولى ناو ناوە (ڕۆژى سەروەری) بۆ ئەو مەبەستەش لە 30ـى ئەیلوول تاوەکو سێى تشرینى یەکەمى داهاتوو، پشووى لە تەواوى دامودەزگاکانى دەوڵەت ڕاگەیاندووە.
  • لە 30ـى ئەیلوول کۆتایی دێت بە 12 ساڵ لە بوونى سەربازیى ئەمریکا و هاوپەیمانەکانى، کە لە ساڵى 2014دا و بۆ هاوکاریکردنى عێراق لە جەنگى دژ بە داعش گەڕانەوە.
  • ترسێک هەیە کشانەوەى ئەمریکا و هاوپەیمانان، هەمان ئەزموونى ساڵى 2011 دووبارە بکاتەوە و داعش و گرووپە چەکدارەکان، سوود لە بۆشاییە ئەمنییەکان وەربگرن و مەترسى لەسەر عێراق و هەرێمى کوردستان دروستبکەن.
  • بە پێچەوانەى هەڵوێستى حکومەت و هێزە سیاسییەکانى عێراق، مەسرور بارزانى، سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان، نیگەرانە لە کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق.

پەیوەندییەکانی عێراق و هاوپەیمانان دەگوازرێتەوە بۆ قۆناغی هەماهەنگی ئەمنی

ڕۆژی 30ـی ئەیلوول، ڕۆژى کۆتاییهاتنى ئەرکى هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی و کشانەوەیانە لە عێراق، بڕیارە دواى 30ـى ئەیلوول پەیوەندییەکانى عێراق و هاوپەیمانان، بگوازرێنەوە بۆ قۆناغى پەیوەندیى دوو قۆڵى و هەماهەنگیى ئەمنى و هەواڵگرى و لۆجستى.

ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق 30ـى ئەیلوولى ناو ناوە (ڕۆژى سەروەری) بۆ ئەو مەبەستەش لە 30ـى ئەیلوول تاوەکو سێى تشرینى یەکەمى داهاتوو، پشووى لە تەواوى دامودەزگاکانى دەوڵەت ڕاگەیاندووە.

لە 30ـى ئەیلوول کۆتایی دێت بە 12 ساڵ لە بوونى سەربازیى ئەمریکا و هاوپەیمانەکانى، کە لە ساڵى 2014دا و بۆ هاوکاریکردنى عێراق لە جەنگى دژ بە داعش گەڕانەوە، هەرچەندە لە ساڵى 2011 بەگوێرەى ڕێککەوتنێک بوونى سەربازیى ئەمریکا لە عێراق کۆتایی هات و کشانەوە.

ئێستا ترسێک هەیە کشانەوەى ئەمریکا و هاوپەیمانان، هەمان ئەزموونى ساڵى 2011 دووبارە بکاتەوە و داعش و گرووپە چەکدارەکان، سوود لە بۆشاییە ئەمنییەکان وەربگرن و مەترسى لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمى کوردستان دروستبکەن.

بە پێچەوانەى هەڵوێستى حکومەت و هێزە سیاسییەکانى عێراق، مەسرور بارزانى، سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان، نیگەرانە لە کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق.

گوتەبێژى ئەنسارولئەفیا، پێی وایە لەم کاتەدا گرووپەکان ڕەچاوى دۆخى ئابووریی عێراق دەکەن، مەرجى سەربەخۆیی ئابوورى هێشتا سەختە و لەم کاتەدا ناتوانرێت داهاتى نەوت لە دەستى ئەمریکا دەربهێنرێت.

گرووپە چەکدارەکان داوای دەرکردنی یاسایەک دەکەن بۆ کۆکردنەوە و ڕێکخستنى چەک، تاوەکو پرۆسەکە مۆرکێکى یاسایی و فەرمى وەربگرێت و مافى گرووپەکان لەچوارچێوەى یەک ناودا لە دەستەى حەشدى شەعبى پارێزراو بێت.

هەڵوێستی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە بارەی کشانەوەکە

مەسرور بارزانى لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز، ڕایگەیاندووە، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق لە کاتێکی هەستیاردایە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتوشێتی، بەجێهێشتنی هەرێمی کوردستان بەبێ دابینکردنی هیچ سیستمێکی بەرگری، مایەی نیگەرانییە.

مەسرور بارزانى ئاماژەى بەوەشکردووە، هەرێمی كوردستان زیاتر لە هەزار جار رووبەڕووی هێرشی مووشەکی و درۆنی بووەتەوە، بەردەوامبوونی ناسەقامگیریی دۆخی ئاسایش لە عێراق، هەڕەشەیە بۆ سەر سیستمی فیدراڵی.

بەگوتەى مەسرور بارزانى، ئەوان دۆست و هاوپەیمانی ئەمریکان، بەڵام لە هەمانکاتدا دەیانەوێ پەیوەندیی باشیشیان لەگەڵ هەموو دراوسێکانیان لە نێویشیاندا ئێران هەبێت.

لەبارەى چەکى گرووپەکانیش، گفتوگۆ و دانوستانى چڕ لەنێوان لیژنەیەکى چوارقۆڵى و سەرکردەکانى گرووپەکان بەردەوامە.

 هەڵوێستی یەکێک لە گرووپە چەکدارە دیارەکانی عێراق لەسەر کۆکردنەوەی چەک

عەلى حسێن فەتلاوى، گوتەبێژى ئەنساڕولئەوفییا لە دیمانەیەکدا بە کەناڵ8ـى گوت، بۆ ڕادەستکردنى چەکەکانیان، کۆمەڵێک مەرجى پێشوەختەیان هەیە، ئێستا ئاماژەى جێبەجێکردنى هەندێک لە مەرجەکانیان دەرکەوتوون، وەک سەروەریی خاکى عێراق و کشانەوەى هێزە بیانییەکان، بەڵام هێشتا سەروەریی ئاسمانى عێراق بەدینەهاتووە و پێشێلدەکرێت.

گوتیشى، ئەوان داوایانکردووە، سوپاى عێراق بە سیستمى بەرگریی ئاسمانى پڕچەک بکرێت، تاوەکو بتوانێت ڕێگریی لە هەر پێشێلکارییەک بگرێت.

گوتەبێژى ئەنسارولئەفیا، گوتیشى، لەم کاتەدا گرووپەکان ڕەچاوى دۆخى ئابووریی عێراق دەکەن، مەرجى سەربەخۆیی ئابوورى هێشتا سەختە و لەم کاتەدا ناتوانرێت داهاتى نەوت لە دەستى ئەمریکا دەربهێنرێت.

جەختیشیکردەوە، ئەگەر ئەمریکا پابەندى بەڵێنەکانى بێت، ئەوان زۆر گرنگى بە هێشتنەوەى چەک لە دەستى خۆیان نادەن.

بەگوێرەى زانیارییە ڕۆژنامەوانییەکان، سەرکردەکانى چوار گرووپى چەکدار کە بریتین لە (کەتیبەکانى حیزبوڵا، بزووتنەوەى نوجەبا، کەتیبەکانى سەیدولشوهەدا و بزووتنەوەى ئەنسارولئەوفیا) لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ لیژنەکەى حکومەت، داوایانکردووە، یاسایەکى تایبەت بە کۆکردنەوە و ڕێکخستنى چەک لە ئەنجوومەنى نوێنەران دەربکرێت، تاوەکو پرۆسەکە مۆرکێکى یاسایی و فەرمى وەربگرێت و مافى گرووپەکان لەچوارچێوەى یەک ناودا لە دەستەى حەشدى شەعبى پارێزراو بێت.

وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی واشنتن دەکات بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکان

هەر لەبارەى داهاتووى پەیوەندییەکانى ئەمریکا و عێراق لە دواى 30ـى ئەیلوول، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانى واشنتن دەکات و زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ ئیدارەى کۆشکى سپى دەکات، بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکانی عێراق و ئەمریکا، کە ئامانجی گۆڕینی پەیوەندییەکانیانە بە ئاڕاستەی هاوبەشییەکی فراوانتر لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش.

وەزیرى دەرەوەی عێراق لە تۆڕى ئێکس نووسیویەتى، هەر لەو سەردانەدا، گفتوگۆ لەسەر هاوکاریی سیاسی، ئەمنی و ئابووری دەکات، تاوەکو هاوبەشیی نوێ لە بەرژەوەندیی عێراق بەدیبێت و پێگە و ئاسایش و سەقامگیرییەکەی بەهێزتر بێت.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

ناوەندی توێژینەوەی کەناڵ8 ڕاپۆرتێکی لەبارەی کاریگەریی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بڵاوکردەوە

ئەمریکا بنکەی پاڵپشتیی دیپلۆماسیی ڕادەستی عێراق دەکاتەوە

حکومەتی عێراق سێ ڕۆژ پشووی فەرمیی ڕاگەیاند

شەمەری: 30ـى ئەیلوول ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان کۆتایی دێت

ڕێبەر ئەحمەد: کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان بە کرداری دەستیپێکردووە

فیدان: کەی گرووپی تیرۆریستی لە شنگال نەما کشانەوەمان دەستپێدەکات

رێبوار حەمەوەیس

30 خولەک پێش ئێستا