شەمەری: 30ـى ئەیلوول ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان کۆتایی دێت

کەناڵ8 1 کاتژمێر پێش ئێستا
عەبدولئەمیر شەمەری، بە جیا لەگەڵ باڵیۆزانی بەریتانیا و تورکیا کۆبووەتەوە.
عەبدولئەمیر شەمەری، بە جیا لەگەڵ باڵیۆزانی بەریتانیا و تورکیا کۆبووەتەوە.

پووختەی هەواڵەکە:

  • شەمەری :لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانێتییەکە هەڵدەدەنەوە.
  • عەبدولئەمیر شەمەری، بە جیا لەگەڵ باڵیۆزانی بەریتانیا و تورکیا کۆبووەتەوە.

عەبدولئەمیر شەمەری، بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند،30 ـى ئەیلوول، هێزەکانی هاوپەیمانان دەکشێنەوە و لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانێتییەکە هەڵدەدەنەوە.


ڕاگەیێنراوی شانەی ئەمنیی عێراق

  • گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسانە کراوە، کە جێگەی بایەخی هاوبەشی نێوان عێراق و ئەو وڵاتانەیە
  • پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ بەریتانیا و تورکیا کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان بەهێزتر بکات و پاڵپشتیی هەماهەنگیی دوو قۆڵییەکان بێت.
  • 30ـى ئەیلوولى داهاتوو، ئەرکى هێزەکانیان هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کۆتایی دێت و دەچنە قۆناغێکی نوێی پەیوەندی و هەماهەنگیی هاوبەشەوە.


شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردووەتەوە، عەبدولئەمیر شەمەری، بە جیا لەگەڵ باڵیۆزانی بەریتانیا و تورکیا کۆبووەتەوە.

لەو دوو دیدارەدا گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسانە کراوە، کە جێگەی بایەخی هاوبەشی نێوان عێراق و ئەو وڵاتانەیە، لەگەڵ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ بەریتانیا و تورکیا، کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان بەهێزتر بکات و پاڵپشتیی هەماهەنگیی دوو قۆڵییەکان بێت.


30ـی ئەیلولی داهاتوو ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق کۆتایی دێت


شەمەری لەو دیدارەدا جەختی لەوەکردووەتەوە،30 ـى ئەیلوولى داهاتوو، ئەرکى هێزەکانیان هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کۆتایی دێت و دەچنە قۆناغێکی نوێی پەیوەندی و هەماهەنگیی هاوبەشەوە.


ڕێکخستنی پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش


بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق جەختلەوە دەکاتەوە، پێویستە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، لەسەر بنەمای بەرژەوەندی و ڕێزی هاوبەش بێت، کە لەگەڵ دیدگای عێراق بۆ دروستکردنی پەیوەندیی هاوسەنگ لەگەڵ تەواوی وڵاتان ببەستێت.

کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان و کشانەوەی تەواوی هێزە بیانییەکان لە عێراق بەتایبەت ئەمریکا و تورکیا، لە داواکارییە سەرەکییەکانی گرووپەکانی مقاوەمەی عێراقە بۆ بڕیاردان لەبارەی پڕۆسەی ڕێکخستنەوەی چەک.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

عێراق داوای ئەمریکای بۆ درێژکردنەوەی مانەوەی هێزەکانی ڕەتکردەوە

چوارچێوەى هەماهەنگى پلانێکى نوێى بۆ کۆکردنەوەى چەکى گرووپەکان هەیە

بزووتنەوەى نوجەبا سەردانى سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگی کرد

کەناڵ8

1 کاتژمێر پێش ئێستا