بزووتنەوەى نوجەبا سەردانى سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگی کرد
پووختەی هەواڵەکە:
- بزووتنەوەى نوجەبا: دەبێت دەستەى حەشدى شەعبى بپارێزرێت
- بزووتنەوەى نوجەبا: چەکى مقاوەمە پیرۆزە و دەستبەردارى نابین
شێخ عەلى ئەسەدى، سەرۆکى ئەنجوومەنى سیاسیی بزووتنەوەى نوجەبا، کۆتاییهاتنى گەڕێکى سەردانەکانى بۆ لاى سەرکردە و جەمسەرەکانى چوارچێوەى هەماهەنگیى شیعەکان، ڕاگەیاند و جەختیشى لە دەستبەردارنەبوونى چەک کردووە.
جەختکردنەوە لە هەڵوێستی پێشتری بزوتنەوەی نوجەبا
- دەبێت حەشدى شەعبى وەک دەستەیەکى نیشتمانى بپارێزرێت و ناکرێت دەستی بۆ ببرێت.
- لەبەر ڕۆشنایی ئەو مەترسی و هەڕەشە ڕاستەقینانەى وڵات و ناوچەکە بەخۆیەوە دەیبینێت، جەختیان "لەسەر پیرۆزیی چەکى مقاوەمەت کردەوە".
- سوپاسى سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى دەکات بۆ تێگەیشتن و پێشوازییان بۆ ئەو پێشنیاز و بیرۆکانەى کە پێشکەشیان کردوون.
شێخ عەلى ئەسەدى، لە پلاتفۆرمى ئێکس ئاماژەى بەوە کرد، لە سەردانەکاندا جەختیان لەسەر جێگیریی هەڵوێستی بزووتنەوەکە کردەوە سەبارەت بە "بەشدارینەکردن لە پڕۆسەی سیاسی، پاراستنی دەستەی حەشدی شەعبی و پیرۆزیی چەکی مقاوەمە".
"ناکرێت دەست بۆ دەستەی حەشدی شەعبی ببرێت"
سەرۆکی ئەنجوومەنی سیاسیی بزووتنەوەی نوجەبا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە لە سەردانەکاندا ئەوەیان ڕوونکردووەتەوە دەبێت حەشدى شەعبى وەک دەستەیەکى نیشتمانى بپارێزرێت و ناکرێت دەستی بۆ ببرێت.
ئاماژە بەوەش دەکات، لەبەر ڕۆشنایی ئەو مەترسی و هەڕەشە ڕاستەقینانەى وڵات و ناوچەکە بەخۆیەوە دەیبینێت، جەختیان "لەسەر پیرۆزیی چەکى مقاوەمەت کردەوە".
شێخ عەلى ئەسەدى لە بڵاوکراوەکەیدا سوپاسى سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى دەکات بۆ تێگەیشتن و پێشوازییان بۆ ئەو پێشنیاز و بیرۆکانەى کە پێشکەشیان کردوون.
مێژووی دامەزراندنی بزوتنەوەی نوجەبا
بزووتنەوەی نوجەبا لە ساڵی 2013 لەلایەن ئەکرەم کەعبییەوە دامەزراوە و وەک هێزێکی چەکدار لە عێراق و سووریا چالاکی هەبووە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بزوتنەوەکەی خستووەتە لیستی تیرۆرەوە
بەهۆی چالاکییە سەربازییەکانی و نزیکی لە ئێران، لە ساڵی 2025ـدا لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە خرایە لیستی تیرۆرەوە و وەک هێزێکی دەرەوەی یاسا و هەڕەشە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی واشنتن لە ناوچەکەدا پێناسە کرا و یەکێکە لەو گرووپانەى کە ڕازى نییە بە ڕادەستکردنى چەکەکانى بە حکومەتى عێراق لە چوارچێوەى ئەو پڕۆسەیەى کە بە کۆکردنەوەى چەک لەدەستى دەوڵەت ناسراوە.
زانیاری زیاتر بۆ تۆ
ئەکرەم کەعبى هەڕەشە لە هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق دەکات
ئەکرەم کەعبی: بردنی داهاتی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا جێگەی شەرمە
ئەمریکا 10 ملیۆن دۆلار پاداشتى بۆ زانیاریی لەسەر ئەکرەم کەعبى داناوە
نوجەبا: دیپلۆماسی لەگەڵ سعودیە بێسوودە و وەڵاممان تەنیا بە مووشەک دەبێت
3 کاتژمێر پێش ئێستا