ئەکرەم کەعبى هەڕەشە لە هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق دەکات

رێبوار حەمەوەیس 2 کاتژمێر پێش ئێستا
ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبا
ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبا

پووختەی هەواڵەکە:

  • ئەکرەم کەعبى: دواى 30ـى ئەیلوول ڕووبەڕووى هێزەکانى ئەمریکا دەبینەوە
  • ئەکرەم کەعبى: ڕێگەنادەین ترەمپ لە عێراق سەرکەوتن بەدەستبهێنێت
  • ئەمیندارى بزووتنەوەى نوجەبا: ترەمپ بە دواى سەرکەوتنى وەهمیدا دەگەڕێت

ئەکرەم کەعبى، ئەمیندارى گشتیی بزووتنەوەى نوجەبا، کە یەکێکە لە گرووپەکانى مقاوەمەى ئیسلامى لە عێراق، هەڕەشە لە هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق دەکات و دەڵێت، بە وردى چاودێرى ڕۆژى 30ـى ئەیلوول دەکەن و ئەگەر پابەندى کشانەوە نەبێت جەنگێکى یەکلاکەرەوەیان لەگەڵ دەکەن.



ڕاگەیێنراوی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبا

دواى ئەوەى ترەمپ نەیتوانى لە ئێران سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، ڕێگەى پێنادەن تەنانەت ئەگەر بە ڕووکەشى میدیاییش لە عێراق بەدەستى بهێنێت.
ئەگەر کۆمارى ئیسلامیى ئێران واى لە ترەمپ کردبێت لە ترسا خۆى بشارێتەوە و هەڵبێت، عێراقیش واى لێدەکات بەمنزیکانە تووشى جەڵتە بێت.

ئامادەسازییەکى گەورە بۆ جەنگێکى یەکلاکەرەوە  دەکەن لەگەڵ هێزەکانى داگیرکە،ر ئەگەر پابەندى بەڵێنەکانیان بۆ کشانەوەى تەواوەتى لە خاک و ئاسماندا نەبن.

گەڕان بەدوای سەرکەوتنی میدیای وەهمیدا

ئەکرەم کەعبى، لە ڕاگەیێنراوێکدا لە تۆڕى ئێکس، نووسیویەتى "ئەوە وەهمە ترەمپ پێى وابێت لە عێراق سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت، دواى ئەوەى نەیتوانى لە ئێران بەدەستى بهێنێت و ڕێگەى پێنادەن تەنانەت ئەگەر بە ڕووکەشى میدیاییش بەدەستى بهێنێت".

بە بۆچوونى کەعبى، ترەمپ کەسێکى پیشەگەرە لە درۆ و گەڕان بەدواى سەرکەوتنى میدیایی و وەهمى.

ئەکرەم کەعبى ڕاشیگەیاندووە، ئەگەر کۆمارى ئیسلامیى ئێران واى لە ترەمپ کردبێت لە ترسا خۆى بشارێتەوە و هەڵبێت، عێراقیش واى لێدەکات بەمنزیکانە تووشى جەڵتە بێت.


ئامادەسازی بۆ جەنگێکی یەکلاکەرەوە


بەگوتەى کەعبى، ترەمپ خواستە داگیرکارییەکانى لە وڵاتەکەیاندا بەدیناهێنێت، عێراق وڵاتى شکۆ و شانازییە، دەبێت بزانێت چاودێریى ڕۆژى 30ـى ئەیلوول دەکەن بە ئامادەییەکى تەواو و پەرۆشى و ئامادەسازییەکى گەورە بۆ جەنگێکى یەکلاکەرەوە لەگەڵ هێزەکانى داگیرکەر ئەگەر پابەندى بەڵێنەکانیان بۆ کشانەوەى تەواوەتى لە خاک و ئاسماندا نەبن.


ڕازی نابن بە مانەوەی یەک سەربازی بیانی لە عێراقدا


ئەمیندارى بزووتنەوەى نوجەبا، دووپاتیدەکاتەوە، ئەو سەرکەوتنەى وادەکات داگیرکەر دووچارى شکستێکى گەورە ببێت، تەنیا بە "گورزە بەهێزەکانى مقاوەمەى ئیسلامى" دەبێت لە عێراق، لە دواى ئەو وادەیە یەک سەرباز بمێنێتەوە وازى لێناهێنن سەلامەت بێت و وەک تەرمێک بۆیان دەنێرنەوە.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

ئەکرەم کەعبی: بردنی داهاتی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا جێگەی شەرمە

ئەمریکا 10 ملیۆن دۆلار پاداشتى بۆ زانیاریی لەسەر ئەکرەم کەعبى داناوە

نوجەبا: دیپلۆماسی لەگەڵ سعودیە بێسوودە و وەڵاممان تەنیا بە مووشەک دەبێت

رێبوار حەمەوەیس

2 کاتژمێر پێش ئێستا