شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدادە؛ دۆسییەی زیندانیانی سیاسی دەخرێتە ناو بودجەی 2027

ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
لۆگۆی وەزارەتی شەهیدان
لۆگۆی وەزارەتی شەهیدان

پووختەی هەواڵەکە

  • ئەحمەد مام ڕەسوڵ: لە بەغداد ناگەڕێینەوە تاوەکو مینحەى زیندانییانى سیاسىى جێگیر دەکەین
  • شاندى باڵاى وەزارەتى کاروبارى شەهیدان لە بەغدادە و لەگەڵ سوودانى کۆبووەوە
  • بڕیارە شاندەکە لەگەڵ وەزیرى دارایی عێراق تایبەت بە مینحەى زیندانییانی سیاسی گفتوگۆ بکات

ئەحمەد مام ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری کاروباری زیندانییانی سیاسی لە وەزارەتى کاروبارى شەهیدان بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند" شەو و ڕۆژ کۆبوونەوەمان کردووە لە بەغداد بۆ پشتگیرى و پشتیوانى لە دۆسییەى زیندانیانى سیاسیی و جێگیرکردنى مینحەکانیان هاوتاى بەغداد لە پرۆژە بودجەى 2027ـى عێراق.


بەڕێوەبەری کاروباری زیندانییانی سیاسی:

  • ئەحمەد مام ڕەسوڵ: پێشتر لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى پێشووى عێراق کۆبووینەوە ، پشتیوانیى خۆی و واژۆى ڕەشنووسى مینحەى زیندانییانى سیاسی و گواستنەوەى دۆسییەکانی کردووە بۆ بەغداد.
  • ئەحمەد مام ڕەسوڵ: لەگەڵ دەستەى زیندانییە سیاسییەکانى عێراق و چەندین بەرپرسى دیکەى حزبى کۆبووینەتەوە.
  •  ئەحمەد مام ڕەسوڵ: لە چەند رۆژى داهاتوودا لەگەڵ سەرۆککۆمارى عێراق و فالح سارى، وەزیرى دارایی عێراقیش کۆدەبینەوە.
  •  " لە بەغداد دەمێنینەوە تاوەکو ئەو کاتەى مینحەى زیندانییانى سیاسیی هەرێمى کوردستان لە پرۆژە بودجەدا جێگیر دەکەین".

مافەکانی شەهیدانی زیندوو ( زیندانە سیاسییەکان)

ئامانجى وەزارەتى کاروبارى شەهیدانى هەرێمى کوردستان ئەوەیە، زیندانییانی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان، کوردستان کە پێشتر دۆسییەکانیان دراوەتە دەستەى زیندانییانى سیاسیی عێراق، مینحەیان بۆ دابین بکرێت.

لە عێراق 158 هەزار زیندانى سیاسیی مینحە وەردەگرن و بەسەر سێ پۆلدا دابەشکراون، کە پۆلى یەکەم 400 هەزار دینار، پۆلى دووەم 800  هەزار دینار و پۆلى سێیەم یەک ملیۆن و 200 هەزار دینار وەردەگرن.

زانیاری زیاتر بۆ تۆ

داوای درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینیی زیندانیانی سیاسی ئاراستەی بەغداد دەکرێت

شاندێکی هەرێمی کوردستان مافی دارایی زیندانیانی سیاسی لە بەغداد تاوتوێدەکات

ئارام یوسف

2 کاتژمێر پێش ئێستا