
شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە دۆسیەی زیاتر لە 25 هەزار زیندانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدانەوە لە بەغدادن، بە ئامانجی دەستەبەرکردنی تەواوی شایستە داراییەکانیان و هاوتاکردنی مینحەکانیان، هاوکات هەوڵەکان بۆ جێگیرکردنی تەرخانی دارایی لە پرۆژە بودجەی 2027 چڕکراونەتەوە.
بڕیارە بەرپرسانی دەستەی شەهیدان و دامەزراوەی زیندانیانی سیاسیی عێراق میکانیزمی یاسایی و کارگێڕیی هاوتاکردنەکە تاوتوێ بکەن، هاوکات شاندەکەی هەرێمی کوردستان زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە و نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ئەنجام دەدەن تا لەڕێگەی ئەم لایەنە کاریگەرانەوە زەمینەی سیاسی بۆ پەسەندکردنی شایستە داراییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران و حکومەت فەراهەم بکرێت.
ئەم هەوڵانە لە کاتێکدایە، شاندەکەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی ڕابردوو سەردانی بەغدادیان کردبوو، لەو سەردانەدا دۆسیەی 25 هەزار و 868 زیندانی سیاسییان ڕادەستی دەستەی زیندانیانی سیاسیی عێراق کرد، تا هاوشێوەی زیندانیانی سیاسیی عێراق مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت و مینحەکانیان هاوتا بکرێت.
مینحەى زیندانییانى سیاسی لە بەغدادەوە گرفتى بۆ دروست بووە
حکومەت مینحەى رزگاربووانى ئەنفال و زیندانیانى سیاسیى تاوتوێدەکات
شاندی وەزارەتی شەهیدان دۆسیەی زیندانیانی سیاسی دەباتە بەغداد
ئەحمەد مام ڕەسوڵ: سەرۆککۆمار پاڵپشتى گواستنەوەى دۆسییەى زیندانیانى سیاسى هەرێم بۆ بەغداد دەکات
